رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئاگری باکووری کوردستان، زریان سەربانی 44 خانوو و 30 ئاغەڵ برد.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2025 لە سەنتەری شاری ئاگری، دوای بارانبارین، با و زریانێکی بەهێز هەڵی کرد.
زریانەکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی هاونیشتمان دروست کرد و لە گوندی ئابادێ سەر بە ناوەندی شار سەربانی 44 خانوو و 30 ئاغەڵ برد.
بەهۆی رووداوەکەوە هاونیشتمانییەک بە سووکی بریندار بوو و ژمارەیەک ستوونی کارەباش کەوتن.
زریانەکە زیانێکی زۆری مادی بە گوندنشینان گەیاند، تیمەکانی شارەوانی بۆ دەستنیشانکردنی زیانەکان سەردانی گوندەکەیان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ