پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە

12-11-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی دەڵێت، 23ـی ئەم مانگە پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب دەکرێتەوە و بڕیارە ماوەی 10 رۆژ بەردەوام بێت. گوتیشی، "داشکاندن لە بەشێکی کتێبەکاندا دەکرێت." 
 
رۆژی یەکشەممە، 12-11-2023، شەوقی عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی، لەبارەی خولی پێنجەمی پێشانگەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بڕیارە 23ـی ئەم مانگە خولی پێنجەمی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە بەشداری زیاتر لە 200 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە لە زیاتر لە 20 وڵاتی جیهان بکرێتەوە کە ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت."
 
شەوقی عومەر گوتیشی، "لە رۆژانی 23-11-2023 تاوەکو 2-12-2023، ملیۆنان کتێب لە سەدان هەزار ناونیشان لە بوارەکانی رۆشنبیری، سیاسی، ئابووری، پەروەردەیی، کۆمەڵایەتی، فیکری، ئایینی، هونەری، فەلسەفە، ئەدەب، هونەر، مێژوو، جوگرافیا؛ هەروەها چیرۆک، رۆمان، میوزیک، زانستی و چەندین بواری دیکە دەخرێنە بەردەستی خوێنەران و لە بەشێک لە کتێبەکاندا داشکاندن هەیە."
 
ساڵی رابردوو خولی چوارەمی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە رۆژی 17-11-2022 دەستیپێکرد و ماوەی 10 رۆژی خایاند.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە