سبەی لە کەرکووک کرایە پشوو

12-11-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئیدارەی پارێزگای کەرکووک بڕیاری دا سبەی پێنجشەممە دەوامی فەرمی لە فەرمانگە حکومییەکان و قوتابخانەکاندا رابگرێت. رێبوار تەها دەڵێت: "پشووەکە بۆ رێزگرتنە لە هەوڵی فەرمانبەران."
 
پارێزگاری کەرکووک دەڵێت، کارمەندان و فەرمانبەران دوێنێ (رۆژی هەڵبژاردن) "بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردوییەوە کاریان کرد بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگا ئازیزەکەماندا."
 
لە رۆژی یەکشەممەوە قوتابخانەکان لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەوامیان راگرتووە، دوو رۆژیش بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن پشووی فەرمی بوو. بەڵام ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە سبەی دەوامی فەرمییە.
 
لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بەپێی ئەوەی هیچ راگەیێندراوێک نییە لەبارەی راگرتنی دەوام لە رۆژی پێنجشەممە، واتە دەوام ئاساییە. 
 
رۆژی 09ـی تشرینی دووەم دەنگدانی تایبەت لە سەرتاسەریی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، کاژێر 07:00 بەیانی سندووقەکانی دەنگدان کرانەوە، کاژێر 18:00 داخران. 
 
رووداو لە هەمان رۆژ ژمارەی دەنگی لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ دەنگدانی تایبەت بە نزیکەیی یەکلایی کردەوە، کە پارتی زۆرترین دەنگ و یەکێتی لە ریزبەندی دووەم دا بوو.
 
هاوکات لە رۆژی 11ی هەمان مانگ هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەچوو؛ بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق پارتی بە ژمارەی دەنگ، هێزی یەکەمە و زیاتر لە ملیۆنێک دەنگی بەدەستهێناوە، لە هەرێمی کوردستان یەکێتی دووەم و هەڵوێست سێیەم. 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە