سەرۆک بارزانى: هەرچی پێویستە بۆ پاراستن و به‌هاناوەچوونى هاونیشتمانییانی هەولێر بکرێت

13-01-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن هەولێر سەرۆک بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی پەیوەندیی بە پارێزگاری هەولێرەوە کردووە و داوایکردووە هه‌رچى پێويسته‌ بكرێت بۆ پاراستن و به‌هاناوەچوونى هاونیشتمانیان و هاوكاريکردنیان.
 
رۆژی پێنجشەممە 13-1-2022 سەرۆک مەسعود بارزانى لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، به‌دواداچوونى بۆ دۆخى هاونیشتمانییانی شارى هەولێر و ئەو شوێنانه‌ کرد كه‌ به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بارانێكى زۆره‌وه‌ تووشى گرفت بوون و ئاو چووەتە ماڵی بەشێک لە هاونیشتمانیان.
 
بەپێی راگەیێندراوی پارێزگای هەولێر، سەرۆک بارزانى لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جه‌ختى له‌وه‌ كردووەتەوە کە له‌ زووترين كاتدا لايه‌نه‌ په‌يوه‌ندیدار و ده‌زگا حكومييه‌كان هه‌رچى پێويسته‌ بیکەن بۆ پاراستن و به‌هاناوەچوونى هاونیشتمانیان و هاوكاريکردنیان.
 
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پارێزگارى هه‌ولێر دۆخی شاری هەولێر و پرۆسه‌ى فریاكه‌وتن و بەهانەوەچوونى تیمەکانى فریاگوزاریی و فەرمانگە خزمەتگوزراییەکانى بۆ سەرۆک بارزانى باس کردووە و  دووپاتیکردووەتەوە کە "تەواوى داموده‌زگا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ئامادەباشیدان بۆ پاراستنى سەلامەتیى سەر و ماڵ و گیانى هاوڵاتییان و له‌ بەدواداچوونی بەردەوامن بۆ پێشهاته‌كان و هەرچى پێویست بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ین". 
 
پارێزگارى هەولێر هەروەها بە سەرۆک بارزانی راگەیاندووە کە مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبەیانى زووەوە بەردەوام لەگەڵیان لەسەر هێڵ بووە بۆ ئەنجامدانى هەرچی پێویست بێت لە هاوکارى و یارمەتیدان و بەهانەوەچوونى هاونیشتمانیان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە