رووداو دیجیتاڵ
منداڵێکی چوار ساڵان کە لە تەقینەوەی دوانیوەڕۆی دوێنێ لە سەڵماس بریندار ببوو، گیانی لەدەستدا.
ئەو خێزانە دوێنێ (چوارشەممە، 12-2-2025) بەهۆی دەستکاریکردنی یاری ئاگرینەوە لەلایەن منداڵێکیان، تەقینەوە لەنێو خانووەکەیاندا روویدا.
لەو رووداوەدا، ژنی ماڵەکە کە تەمەنی 44 ساڵان بوو، دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، چوار کەسیش بریندار بوون کە دووانیان منداڵ بوون، یەکێک لە منداڵەکان ئەمڕۆ بەهۆی سەختیی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
فەرزین رەزازادە، بەرپرسی فریاکەوتنی تەندروستیی پارێزگای ورمێ دەڵێت، تەندروستیی دوو کەسی دیکە لە بریندارەکان ناجێگیرە.
وەلی خوداکەرەمی، داواکاری گشتیی سەڵماس لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو تەقینەوەیە بەهۆی یاریی ئاگرینەوە روویداوە و داوا دەکات، خەڵک خۆیان لە کڕین، فرۆشتن، راگرتن و بەکارهێنانی یارییە ئاگرینە دەستکردەکان بەدووربگرن.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزان و کوردن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ