بوومەلەرزەیەک لە قەسری شیرین روویدا و گەرمیانی لەراندەوە

13-03-2022
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن بوومەلەرزە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لەناوچەی قەسر شیرین لە سنووری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا و خەڵکی پارێزگای سلێمانی بەتایبەت لە کەلار و ناوچەی گەرمیان هەستییان پێکرد، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی دەڵێت: "بوومەلەرزەکە لەهەندێک ناوچە لەرینەوەی دروستکردووە، بەڵام زیانی نەبووە".
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ی ئاداری 2022، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی  سلێمانی، لەبارەی ئەو لەرینەوەی خەڵک لە پارێزگای سلێمانی هەستیان پێکردووە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کاژێر 1:56ی خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری سیتەک بوومەلەرزەیەک روویداوە، هەروەها کاژێر 04:08 خولەکی بەیانی بوومەرزەیەکی دیکە لەناوچەی قەسر شیرین لەدیوی ئێران بەگوڕی 3.7 پلە بەپێوەری ریختەر روویداوە  بەقوڵی 20 کیلۆمەتر و دووری 27 کیلۆمەتر لە خانەقینەوە بووە".
 
ئاسۆ کەمال، گوتیشی: "بوومەلەرزە لەو ناوچانەدا زۆرن و بەهۆی بەریەککەوتنی هەردوو پلێتی عەرەبی و ئۆراسیایی".
 
دەستەی  کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئاداری 2022 زانیاری لەبارەی بوومەرزەکەوە ئاشکراکرد و رایگەیاندووە گوڕەکەی 3.7 پلەبووە بە پێوەری ریختەر.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی جەیشولغەزەب

جەیشول غەزەب، گرووپێکی 41 رۆژە، هێرشەکەی سەر هەرێمی کوردستانی کردووە

گرووپێکی چەکداری تەمەن 41 رۆژە، بەرپرسیارێتی لە هێرشێک بۆسەر هەرێمی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ، کە بەشێکە لەو گرووپەی بە (موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) ناودەبرێ و لە ئێرانەوە نزیکە. زۆربەی هێرشەکانی ئەو گرووپە بە ئاراستەی کوێت و بەحرێن بوون