وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 4ـی بڵاوکردەوە

13-05-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 4ـی بڵاوکردەوە و لە سێ رۆژدا مووچە دابەش دەکرێت.
 
لیستەکە ئەمڕۆ سێشەممە، 13-05-2025 بڵاوکرایەوە. بەگوێرەی لیستەکە، دابەشکردنی مووچە سبەی چوارشەممە بە خانەنشینی شارستانی دەستپێدەکات و رۆژی یەکشەممە بە هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگریی کۆتایی دێت. 
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند، بڕی 959 ملیار و 514 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. 
 
مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان 26ـی مانگی سێ راگەیێندرا، بەوپێیە، دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دوای مانگێک و 17 رۆژ لە مووچەی مانگی سێ دێت. 
 
لە لیستەکەدا باس لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست نەکراوە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی چاغلایانی لە ئیستەنبووڵ

14 یاریزان لە تورکیا دەستگیرکران

کێشەی گرەوکردن لەنێو خولی تۆپی پێی تورکیا قووڵتر دەبێتەوە، 29 کەسی دیکە دەستگیرکران، لە نێویاندا سەرۆکی پێشووی یانەیەکی بەنێوبانگ و چەندین یاریزانی خولە جیاوازەکان هەن.