رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە گوایە بەربژێر بووە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق و رێگری لێکراوە؛ دەڵێ، دەیەوێ لە خزمەتکردن لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.
رۆژی سێشەممە، 12ـی ئایاری 2026، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) رایگەیاند: "لە چەند پێگەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە من کاندیدی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بووم، بەڵام رێگریم لێکراوە! ئەمە بە هیچ شێوەیەک راست نییە."
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی لە هەڵوێستی پێشتری کردەوە و نووسیویەتی: "پێشتریش گوتوومە، دەمەوێت لەگەڵ جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە خزمەت بەردەوام بم."
فەوزی فرەنسۆ تۆما، لەدایکبووی ساڵی 1958ـە لە شارۆچكهى هەریر لە پارێزگای هەولێر، ماستهری لە ئەندازیاریی ئەلیکترۆنی و کارەبا لە زانکۆی میترۆپۆلیتان لە مانچستەر هەیە و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ