رووداو دیجیتاڵ
بۆ یەکەمجار 21 ژینگەپارێزی یانەی وەرزشی سرووشت، سەردانی گۆمی بەستوو لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان دەکەن و بەسەر شاخدا سەردەکەون.
سەرۆکی یانەکە سروشتی ناوچەکە بە ناوازە وەسفدەکات و دەڵێ، پێویستە هەمووان بیبینن. عومەر دەمەز، سەرۆکی یانەی وەرزشیی سروشت دەڵێت، "ئێرە شوێنێکی زۆر خۆش و باڵکێشە. وەرن ئێرە ببینن بۆ ئەوەی بزانن ئێرە کوێیە. ئێمە پار هاتین و ئێرەمان بینیبوو. ئەمجارەش 25 کەس هاتین. سوپاسی هەمووان دەکەم."
ژینگەپارێزەکان دەڵێن، دیمەنی ئەم ناوچەیە هیچی لە بەرزاییەکانی ئالپی سویسرا کەمتر نییە.
ئیرەم شاهین، ژینگەپارێزێکی دیکەیە و دەڵێت، "دەمانەوێت خەڵکی لە دوورەوە بێن و ئێرە ببینن. شوێنێکی زۆر خۆشە. بەفر هەیە، گوڵی لێیە و زۆر خۆشە. بە ماوەی نزیکەی دوو کاژێر گەیشتینە ئێرە. دەمەوێت زۆر کەس بێن و تەماشای بکەن."
گۆمی بەستوو دەکەوێتە بناری چیای کرابەت لە وان؛ ئەو چیایە سێ هەزار مەتر بەرزە.
لەگەڵ توانەوەی بەفر گۆمەکە پڕدەبێت لە ئاو و کەنارێکی دەبێتە زستان و کەنارەکەی دیکەی هاوین. چاوەڕێ دەکرێت دەرفەت و ئاسانکاری بۆ گەشتیاران بکرێت تا بتوانن سەردانی بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ