شەفافیەت: داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 32 ملیار دینار بووە

13-06-2023
ئەکرەم فەرەج
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، کە تایبەتە بە داهاتەکانی سلێمانی و هەڵەبجە، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 32 ملیار دینار بووە. داهاتەکەش بەراورد بە هەفتەی پێشتر زیاتر لە 12 ملیار دینار زیادی کردووە.
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین لە 5ـی حوزەیرانی 2023 تاوەکو 12ـی حوزەیرانی 2023، 32 ملیار و 334 ملیۆن و 845 هەزار و 92 دینار بووە.
 
وەکو داتاکانی ماڵپەڕەکە پێشانیدەدەن، داهاتی هەفتەی رابردوو بە بەراورد بە هەفتەی پێشتر 12 ملیار دینار زیاتر بووە، کە داهاتی هەفتەی پێشتر 20 ملیار و  120 ملیۆن و 29 هەزار دینار بووە.
 
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی شەش گەنجینە (گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەک، گەنجینەکانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە) کۆکراونەتەوە.
 
رۆژی 15-12-2022، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.
 
ماڵپەڕی شەفافیەت لە هەشت بەش پێکدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دروشمەکەی "بە سیستەمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"ـە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دکتۆر رەشاد میرانی و ئیدریس نێچیرڤان بارزانی.

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەردانی زانای دیاری کورد رەشاد میران دەکات

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەردانی دکتۆر رەشاد میرانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی (پووشکین) وەک یەکەمین کورد کە لە رووسیا ئەم خەڵاتەی بردووەتەوە.