ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەیەکی هەولێر کەوتووەتەوە

13-06-2024
دیمەنێکی ئاگرەکە، وێنە: رووداو
دیمەنێکی ئاگرەکە، وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئاگر لە پڕۆژەیەکی تەواونەکراوی نیشتەجێبوون لە هەولێر کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە. 
 
پڕۆژەکە لە نزیک شەقامی 40 مەتریی هەولێرە و ئاگرەکە لە نهۆمی سەرەوەی پڕۆژەکە کەوتووەتەوە. 
 
پەیامنێری رووداو دەڵێت، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. 
 
 
هەڵەبجە سەعدوون، پەیامنێری رووداو لە نزیک شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە گوتی کە ئاگرەکە کاژێر 10:15 خولەک ئاگرەکە کەوتووەتەوە. هێشتا کارکردن لەسەر لە پرۆژەی نیشتەجێبوونەکە بەردەوامە و تەواو نەکراوە. 
 
پرۆژەکە لە چوار تاوەر پێکدێت؛ پەیامنێری رووداو دەڵێت، جگە لەو تاوەرەی ئاگر لە نهۆمی سەرەوەی کەوتووەتەوە، ئاگر لە تاوەرێکی دیکەش کەوتووەتەوە. ئاگرەکە لە تەختەی داری بیناسازی کەوتووەتەوە. بەشێکی تەختەکان کەوتوونەتە خوارەوە و ئاگریان لەسەر زەوییەکەش بەرداوە. 
 
تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکەن، لە زەوییەوە بە ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و لە ئاسمانەوە بە هێلیکۆپتەر هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە