دیپلۆمارتکارێکی پێشووی ئەمریکا بۆ رووداو: واشنتن پاڵپشتیی ئەو هەوڵانەی هەسەدە ناکات بۆ تێکەڵنەبوون لەگەڵ سوپای سووریا

13-07-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
شەڕڤانێکی هەسەدە
شەڕڤانێکی هەسەدە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دیپلۆماتکارێکی پێشووی ئەمریکا، لەبارەی سیاسەتەکانی داهاتووی ئیدارەی ترەمپ لە سووریا و گوشارەکانی واشنتن لەسەر هەسەدە بۆ تێکەڵبوونیان بۆ نێو سوپای سووریا رایگەیاند، ئێستا ئەمریکا پشتگیریی سیاسەتێک دەکات لە سووریا، کە بریتییە لەوەی حکومەتێک و دەوڵەتێکی یەکگرتووی سووریا هەبێت، کە هەڕەشە نەبێت، بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی. 
 
رۆژی یەکشەممە، 13ـی تەممووزی 2025، جووانا کەمینز، کە بۆ چەندین ساڵ دیپلۆماتکار بووە لە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی؛ عێراق، سووریا و یەمەن و لە ساڵی 2018 بۆ 2020 راوێژکاری سێنتکۆم بووە و ئێستاش پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە لە پەیمانگەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە واشنتن، لەمیانی بەشداریکردن لە بووڵتنی نووڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداودا، کە نالین حەسەن پێشکێشی دەکات، باسی لە ستراتیژییەتی ئەمریکا کرد لە سووریا و هەوڵەکانی واشنتن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" و دەسەڵاتدارانی دیمەشق. 
 
جووانا کەمینز لەبارەی سیاسەتی ئێستای ئەمریکا لە سووریا کە لەلایەن، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی واشنتن بۆ سووریا، جێبەجێ دەکرێت، گوتی "ئەوان سووریاییەکی یەکگرتوویان دەوێت و نایانەوێت سووریایەک هەبێت کێشە بۆ ناوچەکە دروست بکات." 
 
بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەو خانمە دیپلۆماتکارەی ئەمریکا دەڵێت "پێموانییە سەرۆک ترەمپ سیاسەتێکی روونی بەرامبەر بە سووریا هەبێت." 
 
لەبارەی ئامانجەکانی ئەمریکا لە سووریای نوێدا، کەمینز بە رووداوی راگەیاند "ئاماجی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەسەدە ئەوەبووە، کە داعش شکست پێبێنێت. باوەڕناکەم ئەمریکا پاڵپشتی ئەو هەوڵانەی هەسەدە بکات بۆ تێکەڵنەبوون یاخوود مانەوەی بە هێزێکی جیاواز. ئەمریکا ئامانجی پاراستنی یەکگرتوویی خاکی سووریایە و باوەڕناکەم لە چوارچێوەیەشدا پاڵپشتی لە ئامانجە سیاسییەکانی هەسەدە بکات. ویستی ئەمریکا بەردەوام ئەوە بووە حکومەتێک لە سوووریا هەبێت رێز لە هاووڵاتییەکانی بگرێت و هەموو لایەنەکانیش لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریا بە یەکسانی تەماشا بکرێت، جا ئەوە عەلەوی بێت، کورد بێت، یان هەر پێکهاتەیەکی دیکە بێت." 
 
لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، رەشنووسی پڕۆژە بودجەی ساڵی داهاتووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاوکرایەوە و بەگوێرەی ئەو پڕۆژەیاسایە، بۆ ساڵی 2026، پێنتاگۆن بڕی 130 ملیۆن دۆلاری هاوکاری سەربازیی بۆ هەسەدە و سوپای سووریای ئازاد، کە لە تەنەف جێگیرکراون تەرخان کردووە، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئەم دوو سیاسەتە جیاوازییەی ئەمریکا بەرامبەر بە هەسەدە چی دەگەیێنێت؟ جووانا کەمینز گوتی "ویستێک لە واشنتن هەیە کە لە پاڵپشتییەکانی هەسەدە بەردەوام بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش کشانەوە لە رێککەوتنی لەگەڵ سووریا و پێکهێنانێکی کیانێکی جیا لە حکومەتی سووریا، باوەڕناکەم بەوشێوەیە هەسەدە بتوانێت مافی زیاتری گەلی کورد لە سووریا دابین بکات." 
 
دواتر ئەو دیپلۆماتکارە پێشووەی ئەمریکا باسی لە دانیشتێکی تایبەتی ماوەیەک لەمەوبەری خۆی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە کرد و دەڵێت "دانیشتنێکم لەگەڵ عەبدی هەبوو لەبارەی پەیوەندییەکانی هەسەدە و حکومەتی سووریا، ئەو رایگەیاند ئەگەر مافی کورد هەمووی دابین بکرێت پێویستمان بە حکومەتێكی جیا نییە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.