سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

13-07-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ پارێزگاری دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەردوو یانەکەی لێکردن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 13-17-2025، سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی دهۆک و یانەی زاخۆ بۆ یاریی کۆتایی جامی عێراق، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد. 
 
بارەگای بارزانی دەڵێت، "لە هەردوو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وێرای پیرۆزباییکردن، سەرۆک بارزانی دەستخۆشی خۆی گەیاندە پارێزگاری دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و هەردوو یانەی دهۆک و یانەی زاخۆ و راهێنەری هەردوو یانەکە و یاریزانانی هەردوو یانەکە و تەواوی وەرزشوانانی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی زیاتری لە پاڵەوانییەتیەکان بۆ هەردوو یانەکە خواست و سوپاسی کردن".
 
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی:
 
ئێوارەی ئەمڕۆ 13ـی تەمموزی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی دهۆک و یانەی زاخۆ بۆ یاری کۆتایی جامی عێراق پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و گۆهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەنجامدا.
 
لە هەردوو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وێرای پیرۆزباییکردن، سەرۆک بارزانی دەستخۆشی خۆی گەیاندە پارێزگاری دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و هەردوو یانەی دهۆک و یانەی زاخۆ و راهێنەری هەردوو یانەکە و یاریزانانی هەردوو یانەکە و تەواوی وەرزشوانانی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی زیاتری لە پاڵەوانییەتیەکان بۆ هەردوو یانەکە خواست و سوپاسی کردن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."