رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هاونیشتمانییەکی 42 ساڵان لە خۆپێشاندانەکەی ئەم شەوی ناحیەی وەرتێدا کوژراوە.
ناحیەی وەرتێ دەکەوێتە سنووری قەزای رواندز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
ئەو سەرچاوەیە لە نەخۆشخانەی ئاشتی ئاماژەی بەوە کرد، هاونیشتمانییەکە ناوی "حەسەن رەحمان"ـە و خێزاندارە، "دوو هاوژین و 5 منداڵی هەیە".
بەپێی زانیارییەکان، خۆپێشاندانەکەی ناحیەی وەرتێ بۆ داواکردنی کارەبا بووە.
تائێستا لایەنە ئەمنییەکانی ناوچەکە روونکردنەوەی فەرمییان لەبارەی رووداوەکە نەداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ