رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا و شاندێكى ياوه‌رى كرد. بە گوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "نێچیرڤان بارزانی داوای لە وەزیری دەرەوەی نەمسا کردووە نوێنه‌رايه‌تييه‌ك له هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه".
به‌يانيى ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه، 2023/9/13) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا و شاندێكى ياوه‌رى كرد. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه جێگرانى سه‌رۆك و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌نديیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى نەمسای حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كۆچى ناياسايى بۆ ئه‌وروپا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كران.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێراى ئاماژه‌دان به په‌يوه‌نديى له‌مێژینه‌ى هه‌ردوولا و ستايشى پشتگيريى نه‌مسا له هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌واميى گه‌شتيى راسته‌وخۆى ئاسمانيى ڤيه‌ننا ـ هه‌ولێر، پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كرد بۆ دووباره كردنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌يان له به‌غدا و داواى كرد نوێنه‌رايه‌تييه‌ك له هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ نه‌مسا له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه."
وێنەی پێشوازیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەلێکساندەر شاڵنێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا. pic.twitter.com/rmkMlaTRFA
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 13, 2023
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا جەختی لەوە کردەوە؛ وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن نوێنه‌رايه‌تييه‌ك له هه‌ولێر بكه‌نه‌وه، "هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه كه‌رتى تايبه‌تى نه‌مسايى خوازياره وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان بكات. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منى گرنگه بۆ راكێشانى سه‌رمايه‌گوزاريى بيانى و پێشكه‌وتنى ئابوورى. ده‌رباره‌ى كۆچى ناياساييش، هه‌ردوولا داكۆكييان له‌وه كرده‌وه كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆچى ناسايى، ده‌بێ هه‌ماهه‌نگيى هه‌مه‌لايه‌نه له‌نێوان وڵاتانى ئه‌وروپا و ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت."
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه "ده‌بێت كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و سيستمى فيدراڵى به ته‌واوى جێ‌گير ببێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ر و تێپه‌ڕاندنى كێشه‌كان، بکرێت. هه‌روه‌ها جه‌ختی له په‌يوه‌نديى دراوسێيه‌تيى باش له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرده‌وه".
شەوی رابردوو شۆڵنبێرگ لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە پێشوازیی لێ‌کرا. وەزیری دەرەوەی نەمسا جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، بەجیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و بڕیارە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانیش کۆببێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ