رووداو دیجیتاڵ
ئاگرێکی گەورە لە هەولێر کەوتووەتەوە و تیمەکان خەریکی کۆنترۆڵکردنین.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کوژراندنەوەی ئاگرەکەی هەولێر دەدەن کە لە کارگەیەکی دروستکردنی جلشۆر و فێنککەرەوە کەوتووەتەوە.
شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، تاوەکو ئێستا چوار کۆگە بەهۆیەوە سووتاون.
فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە و زیانەکانی دیار نین. دەشڵێت، گومان دەکرێت ئاگرەکە لە شۆرتی کارەباوە کەوتبێتەوە.
نوێدەکرێتەوە...
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ