لە گمگمی باکووری کوردستان 105 هەزار دۆنم زەوی پاککرایەوە و دەکرێتە دارستان

13-12-2022
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
.
.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە گمگمی باکووری کوردستان پانتایی 105 هەزار دۆنم زەوی پاککرایەوە و دەکرێتە دارستان، پێشتر ئەم زەوییە کشتوکاڵی لێ نەدەکرا و دڕک دایپۆشیبوو، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گمگم پاکی کردەوە و پلانیدانا بۆ ئەوەی سەوزی بکات.
 
ئەحمەد ئایدۆغان، کرێکاری دارستان دەڵێت "ئەوان گۆرانی دەڵێن و منیش ساز دەژەنم. هەرکاتێک ئەوان بیانەوێت، کاتی نانی نیوەڕۆ یان لەکاتی کاردا دەژەنم."
 
بەیانییان لە کەشێکی ساردەدا کرێکارانی شارۆچکەی 12ی شوبات، رێگەی دارستانەکە دەگرن و تاوەکو کۆتایی رۆژەکە نەمام دەچێنن. 
 
ئیبراهیم ئایدۆغان، کرێکاری دارستان دەڵێت "سەوزکردنی زێدی خۆمان، زیادکردنی دارستانەکانمان و رۆشنکردنی داهاتوو ئامانجی ئێمەن."
 
پێشتر ئەم زەوییە کشتوکاڵی لێ نەدەکرا و دڕک دایپۆشیبوو، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گمگم پاکی کردەوە و پلانیدانا بۆ ئەوەی سەوزی بکات. لەم هەڵمەتەدا 60 کرێکاری وەرزی کاردەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دارە بڕاوەکان. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

لە سنووری سلێمانی کەسێک 70 داری بەتەمەن دەبڕێتەوە و دەستگیر دەکرێ

بەهۆی بڕینەوەی 70 داری بەڕوو کە تەمەنی بەشێکیان دەگاتە نزیکەی 20 ساڵ لە سنووری قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا. پۆلیسی داراستان و ژینگە دەڵێ، بەگوێرەی تەمەنی دارەکان و ژمارەیان سزا دەدرێ.