لە هەولێر دوو درۆن لە گەڕەکی کارێزانی هەولێر کەوتنە خوارەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
دیمەنی ئەو خانووەی درۆنەکەی پێکەوتووە؛ وێنە: رووداو
دیمەنی ئەو خانووەی درۆنەکەی پێکەوتووە؛ وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەیانیی ئەمڕۆ دوو درۆن کەوتنە ماڵی دوو هاونیشتمانی لە گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێر و تەقینەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، زیانی مادی زۆر بە هەردوو خانووەکە و ماڵەکانی دیکەی گەڕەکەکە کەوتوون، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
 
بە گوێرەی ئەو دیمەنانەی هاونیشتمانییان تۆماریان کردووە و بۆ رووداویان ناردووە، یەکێک لە درۆنەکان نزیکەی کاژێر 06:20ـی بەیانی ئەمڕۆ لە باشووری هەولێرەوە بە ئاراستەی باکووری هەولێر دەڕوات و بەبێ ئەوەی بتەقێندرێتەوە راستەوخۆ بەر ماڵێک دەکەوێت و دەتەقێتەوە.
 
فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری رووداو چووە شوێنی کەوتنی هەردوو درۆنەکە و رایگەیاند، یەکێک لەو ماڵانەی درۆنەکەی بەرکەوتووە خاوەن ماڵەکە ژنێک بووە تەمەنی نزیکەی 70 ساڵە، لە کاتی رووداوەکەدا لە ماڵی کوڕێکی بووە.
 
هەردوو خانووەکە کە بە دوو درۆن بۆردوومان کراون، زیانی مادیی زۆر بەر بنمیچەکانیان و هەموو بەشەکانی دیکەیان کەوتوون. هەروەها خانووەکانی دەوروبەری ئەو ماڵانەش شووشەی پەنجەرە و دەرگایان شکاوە و زیانی مادییان بەرکەوتووە.
 
زیاد کوڕی یەکێک لە خاوەن ماڵەکانە و بە رووداوی گوت: "جگە لە ماڵی باوکم، 20 ماڵی دیکەی گەڕەکەکە پەنجەرەکانیان شکاوە".
 
ئەو هاونیشتمانییە گوتی: "نزیک کاژێر 06:20 کاتێک درۆنەکە بەر ماڵمان کەوتووە، لەو کاتەدا دایک و باوکم و کەسێکی دیکە لە ماڵەوە بوون کە کارمان بۆ دەکات".
 
زیاد گوتیشی: "زیانی زۆرمان بەرکەوتووە، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئەو ژوورەی درۆنەکەی لێ کەوتووەتە خوارەوە کەسی تێدا نەبووە".
 
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییەی گەڕەکی کارێزان، گەڕەکەکەیان تەواو سڤیل نیشینە و نازانن بۆچی چەند جارێکە بۆردوومان دەکرێن؛ گوتیشی: "بەهۆی زۆری بۆردوومانەکانەوە کەم ماڵ هەیە زیانی مادی بەرنەکەوتبێ".
 
بە گوێرەی بەدواداچوونی رووداو، لە سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران لە 28ـی شوباتەوە تاوەکو ئەمڕۆ، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 600 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردوومانی ئێران

سوپای ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی مووشەکیی ئێرانی لە کرماشان راگەیاند

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچەی کرماشان لە رۆژئاوای ئێران، (رۆژهەڵاتی کوردستان) فەرماندەیەکی باڵای یەکەکانی مووشەکیی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج.