رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ عه‌ممار حه‌كيم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لەبارەی كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوانيان بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌رى، بيروڕايان گۆڕييهوه."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێ كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و ماف و شايسته‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق پارێزراو بن، هه‌روه‌ها هاووڵاتييان به قووت و گوزه‌رانى خۆيان، باجى كێشه سياسييه‌كان نه‌ده‌ن."
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ده‌رباره‌ى كێشه‌كان و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ به‌رژه‌وه‌نديى باڵا و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات به‌ر له هه‌موو شتێك بێ و به هيچ شێوه‌يه‌ك عێراق نه‌بێته به‌شێكى كێشه و ئاڵۆزييهكان."
دۆخى سياسيى وڵات و گرنگيى پشتگيرى له به‌رنامه‌ى كارى حكومه‌تى عێراق و سه‌رخستنى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ