چوار ئەندامی یەک خێزان بە گازی ماڵان لە لوڕستان گیانیان لەدەستدا

14-02-2026
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چوار ئەندامی خیزانێک بە گازی ماڵان لە شارۆچکەی ئەشتەرینانی پارێزگای لوڕستان گیانیان لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ شەممە، 14 شوباتی 2026، واحد مەلکشاهی، بەڕێوەبەری ناحیەی ئەشتەرینان لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "رووداوەکە شەوی رابردوو لە ناحیەی ئەشتەرینان روویداوە."
 
واحد مەلکشاهی گوتی: "تیمەکانی فریاکەوتن دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە کە رووداوێکی خنکان بە گاز هەیە، دەستبەجێ چوونەتە شوێنەکە."
  
واحد مەلکشاهی رایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رەچاونەکردنی هۆکارە خۆپارێزییەکان و رێنماییەکانی تایبەت بە دانانی زۆپای گاز، هۆکاری رووداوەکە بووە.
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی پزیشکی دادی ئێران، تەنیا لە مانگی یەکەمی وەرزی پاییزی ئەم ساڵدا 221 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن ژەهراوی بوون کە 11 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەقامی رووناکی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلەی باران و بڕی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە. بەگوێرەی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 48 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە قەزای مێرگەسۆر باریوە لە پارێزگای هەولێر، کەمترین بڕی بارانیش لە قەزای خوورماتوو باریوە 8.6 ملیمەترە.