رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی د. جەرجیس حەسەن، سەرەخۆشی لە ماڵباتی کۆچکردوو دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا دەڵێت، "بە خەم و پەژارە و دڵێکی خەمبارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خەباتکاری دیار و تێکۆشەری کورستان و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کورستان و وەزیری پێشوو لە حکومەتی هەرێمی کوردستانمان پێگەیشت."
د. جەرجیس حەسەن خەنسی، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و وەزیری پەروەردە لە کابینەی سێیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە ئەنقەرە کۆچی دواییکرد.
د. جەرجیس حەسەن عەبدوڵڵا، ساڵی 1945 لە گوندی خەنسی سەر بە قەزای شێخان لەدایکبووە، ساڵی 1979 بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ھەڵبژێردراوە و لە ساڵانی ھەشتاکاندا بەرپرسیاریێتیی لقی یەکی پارتی وەرگرتووە، رۆڵی گرنگی لە شۆڕشی گوڵان دا بینیوە.
دوای راپەڕین و دامەزراندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کابینەی سێیەم پۆستی وەزیری پەروەردەی پێ سپێردراوە.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
بەهینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ
ب خەم و کۆڤان و دلهكێ خهمگين، مە پەیاما ماڵئاڤاهییا خەباتکەرێ بەرنیاس و تێكۆشهرێ كوردستانێ و ئەندامێ بەرێ یێ مەکتەبا سیاسی و کۆمیتەیا ناڤەندی یا پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیرێ بەرێ یێ پەروەردێ ل حکومەتا هەرێما کوردستانێ، خودێ ژێ رازی د. جەرجیس حەسەن بهیست. سەرەخۆشی و بەهیداریێ ل ماڵباتا خودێ ژێ رازی و دۆست و هەڤالێن وی دکەین. خودێ مەزن جانێ وی ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب دەتە ماڵبات و کەسوکارێن وی.
مەسرور بارزانی
سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ