رووداو دیجیتاڵ
ئەو رەشەبایەی لە پاشنیوەڕۆی هەینییەوە زۆربەی شارەکانی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە، لە هەندێک شوێن زیانی بەدواداهاتووە، بەپێی بەدواداچوونێکی رووداو، لە سلێمانی زیاتر لە 25 درەختی سەبەح بەح شکاون و مەترسی لەبەردەم دەیانی دیکەشدا هەیە.
کامەران حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "زۆرینەی ئەو درەختانە دەکەونە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود و بەهۆی بەهێزیی بەردەوامیی بایەکە و توانای کەمی ئەو جۆرە درەختە بۆ خۆڕاگریی، هەندێکیان دەشکێن، بەڵام درەختەکانی ناو پارک، باخچە و ناوشار گرفتییان نییە."

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی سلێمانی، رەشەبایەکە تاوەکو رۆژی 17ـی ئایار بەردەوامدەبێت، بەڵام لە سبەینێوە وردە وردە خێراییەکەی کەمتر دەبێت.
لە پاڕێزگاکانی دیکەی عێراق لەگەڵ بەهێزی رەشەباکە، شەپۆلێکی فراوانی خۆڵبارینیش ئاسمانی زۆرینەی شارەکانی گرتووەتەوە و لەهەندێک ناوچە ئاستی بینین بۆ کەمتر لە کیلومەترێک دابەزیوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ