وەزیری بەرگریی تورکیا هۆشدارییەکی تووند دەداتە بافڵ تاڵەبانی

14-05-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێ، ئەوان لە پرسی پەکەکەدا متمانەیان بە عێراق هەیە، بەڵام لەگەڵ ئێران هاوتەریبانە لێی ناڕوانن. دەشڵێت چەندین جار بە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتییان گوتووە "پێویستە پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنێت." 
 
یاشار گولەر، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانێكی رۆژنامەی میللیەتی تورکی کە لێی پرسیوە "لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، عێراق جێگەی متمانە نییە؟"، گوتی: "راستییەکەی ئێمە متمانەمان بە دۆستە عێراقییەکانمان هەیە.'' 
 
ئەو خاڵەی لەم کۆتا کۆبوونەوانەدا پێی گەیشتوون کە عێراق پەکەکەی وەک 'رێکخراوی قەدەخەکراو' ناوبرد، بەگوتەی یاشار گولەر "تورکیا ئەمە وەک پێشکەوتنێک هەست پێدەکات."
 
گولەر دەڵێ "ئێمە پێمانوایە هاوڕێ عێراقییەکانمان هاوشێوەی ئەمریکا و ئەورووپا پەکەکە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی پێناسە دەکەن، بەڵام ئێمە خۆمان بەردەوام دەبین لە تەواوی چالاکییەکانمان لەوێ." 
 
وەزیری بەرگریی تورکیا لە بەشێکی دیکەی وەڵامی پرسیارەکەدا باسی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کردووە و داوای لێدەکات پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنێت.
 
یەشار گولەر گوتی "بافڵ تاڵەبانیش هەوڵدەدات شتەکان بۆ خۆی بگەیێنێتە کۆتایی. دەبێت بزانێت ئەوەی هەوڵی بۆ دەدات شتەکان لە دژی خۆی وەرگێڕاوە، چونکە سەرۆکی بەڕێزمان، وەزیری دەرەوەی بەڕێزمان، بە خۆشمەوە، چەندینجار هۆشداریی پێویستمان داوە. تورکیا وڵاتێکی بە سەبرە. ئێمە دەزانین چیمان کردووە و چی دەکەین. هەمووان دەبینن ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بە چ دۆخێک گەیشتووە. ".
 
هەروەها گوتی "ئەگەر بافڵ تاڵەبانیش دەیەوێت هەمان پێشهاتەکان ئەزموون بکات، با درێژە بەو چالاکییانەی بدات. چەندینجار پێمان گوت دەبێ چی بکات. پێویستە پەیوەندی لەگەڵ تیرۆریستان بپچڕێنێت و واز لە پشتیوانیکردنیان بهێنێت و ناوچەکەی لە تیرۆریستان پاک بکاتەوە. کاتێک ئەم کارانە بکات، باشترین ئەنجام بۆ خۆی بەدەست دەهێنێت." 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە