رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران شەقامی 40 مەتریی کردەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "لەم ماوەیەدا خەڵک زۆر قەلەق بوون، بەڵام هیچ شتێک ئێمەی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان نەوەستاند".
مەسرور بارزانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "لە رۆژی یەکەمەوە هەوڵمانداوە حکومەت زوو پێکبێت، هیوادارم لایەنەکانی دیکە بگەنە ئەو قەناعەتەی پێکهێنانی حکومەت لە بەرژەوەندیی خەڵکدایە".
مەسرور بارزانی باسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیشی کرد و گوتی، "هیوای سەرکەوتن بۆ عەلی زەیدی دەخوازین".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای پێدانی ماف و شایستەکانی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتیشی، "بەشدارییەکی کارامان دەبێت".
مەسرور بارزانی لەبارەی ئەو سێ کەسەی لە رووباری گەلی عەلی بەگ خنکان، سەرەخۆشی لە کەسوکارەکانیان کرد و داوای لە خەڵکی کرد پابەندی رێنماییەکان بن.
نوێدەکرێتەوە...
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ