رووداو دیجیتاڵ
لە قوتابخانەیەکی شارۆچکەی ئەرجیش لە وانی باکووری کوردستان؛ خولی دروستکردنی کەرەستە و جوانکاری بە سوودوەرگرتن لە خاشاک کراوەتەوە.
جەیلان زەنگین، مامۆستایە و دەڵێت: "ئامانجمان ئەوەیە پێشانی قوتابییانی بدەین کە هیچ شتێک زبڵ و خاشاک نییە. بە دڵنیاییەوە هەموو بەکارهاتووەکان سوودیان لێ وەردەگیرێتەوە."
مەلیح یازیجی، بەڕێوەبەری قوتابخانەیە و دەڵێت، "جەختمان کردووەتەوە کە دەکرێ لە زبڵ و خاشاک، بەرهەم و کەرەستەی هونەریی جوان دروست بکەین."
ئەلف و بێی شانشینی ئارارات کە 700 ساڵ پێش زایین فەرمانڕەوای ناوچەکە بووە و وان پایتەختی بووە فێری قوتابییەکان دەکرێت، جەیلان زەنگین دەڵێت: "بەهۆی ئەوەی ناوچەکەمان لەژێر دەسەڵاتی کولتووری ئارارات بووە، هەوڵ دەدەم ئەلف و بێی ئارارات فێری بەشداربووان بکەم، ئینجا پیتەکان لەسەر بەرهەمەکانمان وەک جوانکاری، بەکاردەهێنین."
پشیلەی وان، فلامینگۆ و چەندین بەرهەمی دیکە کە تایبەتمەندی ئەو شارەن، بە سوودوەرگرتن لە کەرەستەی بەکارهێنراو، دروست دەکرێنەوە.
یاسەمین بەیاز سوو، قوتابییە، ئاماژە بەوە دەکات، "لە رۆژانی پشووی هەفتەدا دێینە خولی 'سفر خاشاک'؛ لێرەدا باس دەکەن و فێرمان دەکەن کە کاخەز، پلاستیک، بوتڵی پلاستیک و پەرداخە کاخەزییەکان هیچ کات خاشاک نین و دەکرێت بگۆڕدرێن بۆ شتی دیکە."
"سفر خاشاک" پڕۆژەیەکی گەورەیە و لە ئەیلوولی 2017ـەوە لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستیپێکردووە. ئەم مامۆستایانە پسپۆڕن لە هونەر و کاری دەستی، هاوکات بەشدارن لە پڕۆژەی "سفر خاشاک؛" ئەوان پێداگرن لەسەر گەیاندنی ئەو زانست و زانیارییە بە قوتابیانیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ