لە راپەڕین پێنج ئەندامی خێزانێک خنکان

14-06-2024
شوێنی رووداوەکە
شوێنی رووداوەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە راپەڕین پێنج ئەندامی خێزانێک دەکەونە نێو چەمێکەوە و دەخنکێن. 
 
مەریوان ئەدهەم، بەڕێوەبەری تیمی مەلەوانیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە رووداوی گوت: پێنج کەس خنکاون، سێ ژن، پیاوێک و منداڵێک؛ "تەرمەکان دەرهێندراون و بەڕێکراون بۆ دادپزیشکیی راپەڕین." 
 
 
عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "کاژێر 2:15ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئێمەیان لە رووداوێکی دڵتەزێن ئاگادارکردووەتەوە کە پێنج کەس لە ئاوی قەرەنیاخا، کە دەکەوێتە قەمتەران و  قەرەنیاخە خنکاون. ئەو پێنج کەسە ئەندامی یەک خێزان بوون."
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین گوتیشی کە خنکاوەکان خەڵکی ناحیەی بجیلن لە قەزای ئاکرێ؛ "مەڕوماڵات بەخێو دەکەن، کۆچەرین، هاتوونەتە ئێرە."
 
لەبارەی چۆنییەتی رووداوەکەوە، عەلی قادر گوتی، منداڵێکی بچووکیان هەیە تەمەنی 7 ساڵ بووە. باری دەروونیی کەمێک ناجێگیر بووە. کەوتووەتە نێو ئاوەکە، دواتر ئەوانی دیکە بەدوای یەکدا ویستوویانە رزگاری بکەن. یەک بەیەک هەموویان لەنێو ئاوەکەدا خنکاون."
 
گوتەبێژەکەی بەرگریی شارستانیی راپەڕین دەشڵێت، تیمەکانیان هەر پێنج قوربانییەکەیان لەنێو ئاوەکە دەرهێناوە. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.