لە شێخان کەسێک لەنێو تانکەری سووتەمەنی گیانی لەدەستدا

14-08-2025
ئازاد پیرچاوشی
ئازاد پیرچاوشی @AzadRamadhan
وێنەیەک لە دیمەنی کاتی دەرهێنانی کەسەکان لەنێو تانکەرەکە
وێنەیەک لە دیمەنی کاتی دەرهێنانی کەسەکان لەنێو تانکەرەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ چەند کەسێک لە کاتی پاککردنەوەی تانکەری سووتەمەنی تووشی هەناسەتووندی دەبن، بەهۆیەوە کەسێکیان گیان لەدەست دەدات و دووانی دیکەش بریندار دەبن.

حەیدەر دۆسکی، پەیامنێری رووداو لە بەردەم نەخۆشخانەی شێخان قسەی لەگەڵ کەسوکاری ئەو کەسانە کرد کە تووشی رووداوەکە بوون، گوتیان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی زەنوون یونسە و چووە کوڕەکەی رزگار بکات.

سەرەتای رووداوەکە سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان بە رووداوی راگەیاند: سێ کەسیان مردوون کە دووانیان باوک و کوڕن، کەسوکارەکەی دەڵێن، هێشتا لە ژیاندا ماون و لەژێر چاودێریی پزیشکدان، بەڵام دۆخیان خراپە. 

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو کەسانەی تووشی رووداوەکە بوون، لە نەتەوەی عەرەبن و دانیشتووی سەنتەری قەزای شێخان بوون. 

 
باوکەکە ناوی زەنوون یونس ـە، کوڕەکەی ناوی مستەفایە و کەسی سێیەم کە خزمیانە، ناوی بەسام عامرە. 

شایەتحاڵێک کە کەسوکاریانە بە پەیامنێری رووداوی گوت: یەکەم جار کوڕەکە چووەتە نێو تانکەرەکە، هۆکارەکەیشی دیار نییە، پاشان باوکەکە چووە رزگاری بکات، دواتریش ئامۆزاکەی، ئیدی ئاوا شەش کەس بەدوای یەکدا بۆ رزگارکردنی یەکدی چوون و ئەو رووداوەی لێکەوتەوە. 

ئەو دەڵێت، کوڕەکە تەمەنی 14 بۆ 15 ساڵانە و باوکی تەمەنی لە سییەکاندایە، هەروەها ئامۆزاکەیشی لە چلەکاندایە، بەڵام بۆیان روون نەبووەتەوە کە بۆچی  
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

بەڵگەنامەی دامەزراندنی حەوت هەزار کەس لە کەرکووک دەگۆڕدرێت و بەڕێوەبەر چوار ساڵ دەمێنێتەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاری دا بەڵگەنامەی دامەزراندنی حەوت هەزار پشکی شارەکە لە کارتی نیشتەجێبوونەوە بگۆڕێت بۆ دوو بەڵگەنامەی دیکە. هەروەها هەموو بەڕێوەبەرەکان لە دوای چوار ساڵ لە مانەوەیان لە پۆستەکانیان بگۆڕدرێن.