کوردستان
مافی هیوا رێگە دەدات دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی دیاریکراو، هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکرێ ئایا ئەو سزادراوانەی سزای زیندانیی تاهەتاییان بەسەردا سەپێندراوە، دەکرێ ئازاد بکرێن یان نا
رووداو دیجیتاڵ
لە 21 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا چالاکیی تایبەت بە داواکردنی دابینکردنی (مافی هیوا) بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە سازدەکرێ.
چالاکییەکان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی ئەیلوولی 2025 لە 14 پارێزگای باکووری کوردستان و 7 پارێزگای تورکیا بەڕێوەدەچن.
دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لە ساڵی 2014دا سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەبێ ئەگەری ئازادکردنی، بە پێشێلکردنی بڕگەی قەدەخەکردنی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپی رێککەوتننامەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لە قەڵەم دا.
مافی هیوا ئەو مافەیە رێگە دەدات دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی دیاریکراو، لەلایەن دەسەڵاتێکی کارگێڕی یان دادوەرییەوە هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکرێ کە ئایا ئەو سزادراوانەی سزای زیندانیی تاهەتاییان بەسەردا سەپێندراوە، دەکرێ ئازاد بکرێن یان نا.
بەرنامەی چالاکییەکان بەمشێوەیەیە:
باکووری کوردستان
ئامەد: کاژێر 17:30
خارپێت: کاژێر 18:00
ئێلیهـ: کاژێر 16:00
سێرت: کاژێر 18:00
دێرسم: کاژێر: 18:00
چەولیگ: کاژێر 15:00
وان: کاژێر 14:00
جۆلەمێرگ: کاژێر 14:00
مووش: کاژێر 14:00
مێردین: کاژێر 14:00
شرنەخ: کاژێر 14:00
رووها: کاژێر 14:00
سەمسوور: کاژێر 14:00
دیلۆک: کاژێر 14:00
تورکیا
ئەنقەرە: کاژێر 14:00
ئیزمیر: کاژێر 14:00
ئادانا: کاژێر 14:00
مێرسین: کاژێر 17:00
ئانتاڵیا: کاژێر 14:00
ئیستەنبووڵ: کاژێر 14:00
بورسا: کاژێر 14:00
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ