رووداو دیجیتاڵ
وەرزی هەڵگرتنەوەی بەرهەمی گوێز لە باشووری کوردستان دەستیپێکرد، هەرچەندە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ئامارێکی دروست نییە کە بەرهەمی خۆماڵیی گوێز ساڵانە چەند تۆنە، چونکە زۆربەی بەرهەمی خۆماڵی لە گوندەکان دەفرۆشرێت و بازاڕی ساخکردنەوەی باشە. گوێزی خۆماڵی بە دانە دەفرۆشرێن و هەزار گوێز نرخەکەی لە 50 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 100 هەزار دینار.
عەبدولواحید عەلی جووتیارە و نزیکەی 30 دارگوێزی تەمەن سەرووی سەدەیی [100 ساڵیی] هەن، ساڵی رابردوو نزیکەی دوو تۆن و ئەمساڵ فرۆشیاری زیاتر لە سێ تۆن گوێزە.
عەبدولواحید عەلی دەڵێت "ئەگەر ساڵی گوێز بێت و هەتبن، دەرەجەیەک کاسبییە، هەر لە ماڵی خۆمان گوێزەکان دەفرۆشین و ئەمساڵ هەموویم بە تەلەفۆن فرۆشتوون و کڕیارمان زۆرە".
گوێزه خۆماڵییهكان به دانه دهفرۆشرێن، بهپێی قهباره و جۆری كاكڵهكانیان نرخیان بۆ دیاریدهكرێت، كاكڵه سپی باشترینیانه، نرخی ئهمساڵی گوێزی خۆماڵی له گوندهكاندا هەزار گوێز له 50 ههزار دینارهوه دهستپێدهكات تاوەکو 100 ههزار دینار. نزیکەی 100 گوێزیش یەک کیلۆ دەبێت.
دار گوێز لە هەر شوێنێک بێت سوودێکی ئابووریی باش بەو ناوچەیە و بەتایبەت خاوەنەکەی دەگەیێنێت.
جووتیارێک بەناوی عومەر وەرتی دەڵێت "گوێز بەهاکەی باشە و پارەیەکی باش دەکات، ئابووریی ئەو کەسەی کە خاوەنیەتی و ناوچەکەش دەبووژێنێتەوە".
تاوەکو ئێستا بهرههمی خۆماڵیی گوێز پێداویستیی ناوخۆ پڕناکاتەوە. لە بازاڕەکاندا گوێزی بیانی زۆرە و خۆماڵییەکەی کەمە. یەک کیلۆ گوێزی هاوردەکراو لە 3000 دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 6000 دینار، خۆماڵییەکەشی یەک کیلۆی لە 7000 دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 10 هەزار دینار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ