نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا دەکات

14-10-2025
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد. 
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دیدارەکەدا، جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە و چەندین دۆسیەی گرنگ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەکە تاوتوێ کران.
 
هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر-بەغدا و هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، کرد. 
 
هاوکات، داكۆکی لەسەر گرنگیی سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پاراستنی ئارامی و سەقامگیری وڵات و پته‌وکردنی هاوکاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی عێراق کرایەوە.
 
تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بریتی بوو لە تاوتوێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دوایین هەنگاوەکانی، هەروەها دۆخی سووریا و رێککەوتنی راگرتنی جەنگ لە غەززە، یان بریم، کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، ئامادەی بوو.
 
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
 
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/10/14، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
 
لە دیدارێکدا داكۆکییان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و تیشکیان خستەسەر بوارەکانی هاریکاریی هاوبەشیان، هەروەها لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، بیروڕایان گۆڕیەوە.
 
هەردوولا لەسەر گرنگیی سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی وڵات، هەروەها پته‌وکردنی هاریکاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی عێراق، هاوڕا بوون.
 
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا کە بەڕێز یان برێم، کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، ئامادەی بوو، بە بایەخەوە باسیان لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دواین هەنگاوەکانی کرد و دۆخی سووریا و رێککەوتنی راگرتنی شەڕیان لە غەززە، تاوتوێ کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە