رووداو دیجیتاڵ
وەکو ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، گەنجانی تازە هاوژینی شاری سنە دەچنە بانکەکان و بەگوێرەی تەمەنیان دەتوانن لە 360 تاوەکو 440 ملیۆن تمەن وەکو قەرز وەربگرن.
مەلیکا نادری، هاونیشتمانییەکی سنەیە و دەڵێت، بۆ وەرگرتنی قەرز، هاوژینەکان دەبێت لەلایەن دوو فەرمانبەری حکومەتەوە کەفالەت بکرێن. لە ماوەی 10 ساڵیشدا قەرزەکە بە قیستی مانگانە بگەڕێننەوە. سووی بانکیی قەرزەکەش لە نێوان 4% بۆ 12%یە.
ئەنوەر لوتفی، هاونیشتمانییەکی دیکەیە و باس لەوە دەکات، ئامانجی حکومەتی ئێران لە پێدانی ئەو قەرزە، "هاندانی گەنجانە بۆ پێکهێنانی هاوژینی".
گەنجانێک کە بەهۆی بێکاری، کەمداهاتی و بێهیوایی بە باشتربوونی دۆخەکە، لە پێکهێنانی هاوژینی سارد بوونەتەوە داوا دەکەن، لە جێگەی پێدانی قەرز، هەلی کار و داهاتی زیاتریان بۆ بڕەخسێندرێت.
32 بانک بۆ پێدانی قەرزی هاوژینی دەستنیشان کراون. بە پێی بڕیارنامە، دەبێت بانکەکان تاوەکو سێ مانگ دوای تەواوکردنی رێوشوێنەکان، قەرزەکە بدەن بە هاوژینەکان، بەڵام بانکەکان پابەندی ئەو بڕیارە نین.
بەپێی راپۆرتی بانکی ناوەندیی ئێران، چەندین مانگە زیاتر لە 260 هەزار کەس رێوشوێنەکانیان تەواو کردووە، بەڵام قەرزەکەیان پێنەدراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ