ساڵی رابردوو 67 بوومەلەرزە لە باشووری کوردستان تۆمار کراون

15-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق لە ساڵی 2023دا 311 بوومەلەرزەی تۆمار کردووە، کە گوڕەکانیان لەنێوان 1 بۆ 5 پلە بە پێوەری رێختەر بوون. 67 لەو بوومەلەرزانە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووک (باشووری کوردستان) بوون، کە زۆرترینیان لە سلێمانی بووە.
 
بەپێی راپۆرتی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق تایبەت بە ژمارەی بوومەلەرزەکانی ساڵی رابردوو، قووڵایی ئەو بوومەلەرزانەی تۆمار کراون لە دوو بۆ 34 کیلۆمەتر بوون.
 
لەو 311 بوومەلەرزانەی لە عێراق تۆمار کراون، 142یان لەنێو عێراق روویانداوە، 115یان لە ئێران روویانداوە و لە عێراقیش تۆمار کراون، لە تورکیاش 29 بوومەلەرزە روویانداوە، لە سووریاش هەشت، لەسەر سنوورەکانی نێوان عێراق و ئێران 16 بوومەلەرزە و لە سنووری نێوان عێراق و تورکیاش یەک بوومەلەرزە.
 
بەپێی ئاماری دەستەکە، ساڵی رابردوو لە سلێمانی 31، دیالە 23، نەینەوا 20، میسان 14، کەرکووک 13، دهۆک 12، هەولێر 11، واست 9، بەسرە 4، سەلاحەدین دوو بوومەلەرزە تۆمار کراون، لە بەغدا و ئەنبار و دیوانیەش یەک بوومەلەرزە تۆمار کراون.
 
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە رووداوی گوت، "زۆریی ژمارەی بوومەلەرزە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی هاوسنووریی پارێزگاکەیە لەگەڵ ئێران، بەتایبەت لە سنووری رۆژهەڵاتی دەربەندیخان و رۆژهەڵاتی کەلار، خانەقین و مەندەلیش لە پارێزگای دیالە."
 
دەستەی بوومەلەرزەزانیی عێراق سەرجەم ئەو بوومەلەرزانەش ناخاتە نێو راپۆرتەکەیەوە و لە ئامارەکانیدا باسیان ناکات ئەگەر گوڕەکانیان لە یەک پلە کەمتر بێت، کە بە" هەزاران" دەبێت، وەکو گوتەبێژی دەستەکە روونیکردەوە.
 
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق شەش وێستگەی لەنێو تۆڕێکی بەدواداچوون و بەگەڕخستنی تۆمارکردنی بوولەرزە هەیە، لەڕێگەی 17 وێستگەی تۆمارکردنی بوومەلەرزەوە ئەو ئامارانەی دەستکەوتووە.
 
بەپێی زانیارییەکان، لە ساڵی 2022دا 302 بوومەلەرزە، لە ساڵی 2021دا 354 و لە ساڵی 2020دا 308 بوومەلەرزە لە عێراق تۆمار کراون.
 
ئەو بوومەلەرزانەی ساڵی رابردوو تۆمارکراون:
 
- کانوونی دووەم: 17
- شوبات: 18 
- ئادار: 24
- نیسان: 16
- ئایار: 28
- حوزەیران: 44
- تەممووز: 30 
- ئاب: 19
- ئەیلوول: 48
- تشرینی یەکەم: 23
- تشرینی دووەم: 24 
- کانوونی یەکەم: 20 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.