بارەگای ‌هێزێکی سەر بە ئەژی ئەمین کرایە ئامانج

16-01-2024
هێمن بابان رەحیم
ئەژی ئەمین.
ئەژی ئەمین.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە هێرشەکانی سەر هەولێر چەند بارەگایەکی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی سەر بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کرانە ئامانج، بەڵام ئەژی ئەمین و هێزەکەی زیانیان بەرنەکەوتووە.
 
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە سەرچاوەیەک لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو هێرشە مووشەکییەی شەوی رابردووی هەولێری کردە ئامانج چەند بارەگایەکی  تیمی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی سەر بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری لە هەورازە نەفتەی لە نزیک شاری هەولێری کردووەتە ئامانج."
 
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "بەڵام دوو مووشەکیان لەلایەن تیمی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە بە مووشەکی دژە هەوایی وەڵامدراونەتەوە و هەردووکیان خراونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکیان نەبووە." 
 
ئەو سەرچاوەیە ئەو هەواڵانەشی رەتکردەوە گوایە ئەژی ئەمین، کرابێتە ئامانج و بەهۆی هێرشەکەوە زیانی بەرکەوتبێت، دووپاتیشی کردەوە" ئەژی ئەمین سەلامەتە."
 
شەوی دووشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2024، ژمارەیەک مووشەک شاری هەولێر و دەوروبەری کردە ئامانج، مووشەکەکان نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، کونسوڵخانەی ئەمریکا، هەریر و دەورووبەری، چەند شوێنێکی دیکەی کردە ئامانج.
 
سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە گرتە ئەستۆ  و  رایگەیاند ئەو هێرشانە ژمارەیەک شوێنی کردووەتە ئامانج کە بە گوتەی خۆیان "بنکەی تیرۆریستی" و گرووپە دژبەرەکانی ئێران بووە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.