پارێزگاری هەولێر: هێرشەکە کردەوەیەکی تیرۆریستییە

16-01-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگاری هەولێر لەدوای هێرشەکان رایگەیاند، "کردەوەیەکی تیرۆریستییە، کارێکی نامرۆڤانە دەرهەق بە هەولێر کراوە، هەولێر ناترسێ و ناهەژێ."
 
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە بارەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر چەند ناوچەیەکی سڤیلنشین لە هەولێر، بە پەیامنێری رووداوی راگەیاند: "هەولێر زۆر ئارامە، هەموو هێزەکان لە خزمەتی خەڵکدان، کردەوەیەکی تیرۆرستیی بووە و کارێکی نامرۆڤانەیە، دەرهەق بە هەولێر کراوە، هەولێر ناترسێ و ناهەژێ." 
 
کاژێر نزیکەی 11:30ـی شەوی دووشەممە، 15-01-202،  دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شاری هەولێر و دەوروبەری بیستران، هەرزوو سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێیتی هێرشەکەی لە ئەستۆگرت و رایگەیاند بە مووشەکی بالیستی ‌هێرشەکەی کردووە.
 
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: "وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ تاوانە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییانەی دوژمنانی ئێران، بنکە سیخوڕییەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژبەری ئێران درەنگانی ئەمشەو، لە هەندێک شوێنی ناوچەکە، بە مووشەکی دوورهاوێژ کرانە ئامانج."

 

 
شەوی سێشەممە 16-01-2023 ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشەکە رایگەیاند بە چەندین مووشەکی بالیستی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە هێرشکراوەتە سەر هەولێر و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید بوون و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
 
ئەنجوومەنی ئاسایش دەڵێت: "سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە، ئەم هێرشە بۆ سەر چەند پێگەیەکی گرووپە دژبەرەکانی ئێران بووە. ئەم بیانووە بێ بنەمایە و ڕەتی دەکەینەوە، بەداخەوە هەمیشە بیانووی بێبنەما بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر بەکار دێنن و هەولێر وەک دەڤەرێکی سەقامگیر هیچ کات سەرچاوەی هەڕەشە نەبووە بۆ سەر هیچ لایەنێک." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.