لە ئاگری باکوری کوردستان چالاکیی شکاندنی سەهۆڵ و خۆنقوومکردن بەڕێوەدەچێت

15-02-2022
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
لە ئاگریی باکوری کوردستان چالاکیی شکاندنی سەهۆڵ و خۆنقوومکردن بەڕێوەدەچێت
لە ئاگریی باکوری کوردستان چالاکیی شکاندنی سەهۆڵ و خۆنقوومکردن بەڕێوەدەچێت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ئاگری باکوری کوردستان دەریاچەیەکی بەستوی پڕ لە سەهۆڵ لەلایەن گەشتیارانەوە دەشکێنرێت و خۆیان تێدا نقووم دەکەن. ساڵانە سەتان گەشتیار بەهۆی ئەو چالاکییەوە سەردانی ئەو پارێزگایەی باکوری کوردستان دەکەن.
 
ئایشەگوڵ شەنەر، گەشتیارە و دەڵێت، "خۆنقوومکردن تەنیا لە وەرزەکانی هاوین و بەهار ناکرێت، ئەوەتا من لە زستاندا تاقیمکردەوە. زۆر دڵخۆشم زۆر خۆش بوو. راستییەکەی ئێمەیان ترساند و باسیان لە 40ـی ژێر سفر کرد، بەڵام وانەبوو. ئەمڕۆ هیچ ئازاری نەداین. ئاوەکەش لە پلەیەکی باشدا بوو. ئاستی بینینیش زۆر باش بوو. کاتێک لە خوارەوە سەیری ئەم رووە بەستووە دەکەیت زۆر جوانە".
 
ساڵانە سەتان جۆر باڵندەی سەرنجڕاکێش و نەبینراو لە دەوروبەر و سەر رووی دەریاچەی ماسی دەنیشنەوە کە ئێستا بە تەواوی بەستووێتی. دەریاچەی ماسی بەرزترینی باکووری کوردستان و تورکیایە، هەروەها بە چیا دەوردراوە و ئاوەکەشی سازگارە. ئەمانە وایانکردووە گەشتیاری زۆر رووی تێبکەن. 
 
موراد کاپتان، فۆتۆگرافەری ژێردەریایە و باس لەوە دەکات، "لە ئاستێکی بەرزی دەریاوە، دەریاچەیەکی کریستالیتان هەیە کە ئاوەکەی تەواو بێخەوشە. بەڕاستی بەخت یاوەرتانە. ئاوێکی بێخەوشە و سروشتەکەشی زۆر جوانە، نایابە."
 
ئەو چالاکییە ساڵانە لەلایەن چەند تیمێکی پرۆفێشناڵەوە بە هاوکاریی شارەوانیی بەڕێوەدەچێت. بەهۆی دەریاچەی ماسی و چالاکییەکانی، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روو لە پارێزگەی ئاگریی دەکەن.
 
عیسمەت تاشدەمیر، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی ئاڤکەڤر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "چالاکیی خۆنقوومکردن ئەمڕۆ بە هاوکاریی ستافێکی شارەزا ئەنجامدرا، بێگومان ئەمە هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت. لە هاوینیشدا بە هەمانشێوە. هەر ساڵێک بە شێوازێکی جیاواز دەریاچەی ماسی دەناسێنین. پەنا بەخوا ئەمە رۆڵی باشی دەبێت."
 
رووبەری دەریاچەی ماسی 30 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، قووڵترین شوێنی دەریاچەکە 37 مەترە. سەرچاوەی ئاوە بۆ گوندەکانی دەوروبەری.  

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەفربارین لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سبەی یەکەم رۆژی زستانە

ئەمڕۆ دوایین رۆژی وەرزی پاییزە و سبەی یەکەم رۆژی زستان دەستپێدەکات. کەشناسێک دەڵێ، وەرزەکە 88 رۆژ و 23 کاژێر دەبێ. کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، سبەی پلەی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو.