رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ شەممە، قەییومی بۆ گەورەشارەوانی وان دانا. عەبدوڵڵا زەیدان لە کار دوورخرایەوە و ئۆزان باڵجی، پارێزگاری وان بە وەکالەت لە شوێنی دانرا. هاونیشتمانیان لە دژی بڕیارەکە رژانە سەر شەقام و بە گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەیان پێکرا.
عەبدوڵڵا زەیدان، سەرۆکشارەوانی لەکار لادراوی سەر بە دەم پارتی گوتی، "ئەم خەڵکە لێرە دەمێنێتەوە و سەردەکەوێت. ئەو دز و بێ شەرمانە دەڕۆن".
هاوسەرۆکانی دەم پارتیش لە ئەنقەرە لەبارەی بابەتەکە قسەیان کرد و رەخنەیان لە دەسەڵاتدارانی تورکیا گرت.
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی لەوبارەوە گوتی، "لە سەردەمێک کە پرۆسەی ئاشتی بووەتە رۆژەڤ و خەڵک هیوای بۆ گەڕاوەتەوە، ئایا بەنیازن کودەتا دژی پرۆسەکە بکەن؟".
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا عەبدوڵڵا زەیدان، بە هاوکاریکردنی پەکەکە تۆمەتبار دەکات. زەیدان رۆژی 11-2-2025 بە سێ ساڵ و 9 مانگ بەندکردن سزا درا.
جەماوەری دەم پارتی لە وان لە خۆپێشاندان بەردەوامن و دەڵێن، دەبێت حکومەت کۆتایی بەم مامەڵەیەی بێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ