رووداو دیجیتاڵ
مافناسی کورد، ئیبراهیم شێخۆ بە رووداوی راگەیاند، بە هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا، لە ئێستاوە تاوەکو رۆژی هەینی یەکەم کاروانی ئاوارەکان دەگەڕێنەوە عەفرین.
ئیبراهیم شێخۆ، گوتی، کاروانی یەکەم لە 400 خێزان پێکدێت و روو لە شارۆچکەکانی شیێ، ماباتا و جندرێس دەکەن.
ئیبراهیم شێخۆ، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمدا ئەنجام دراوە و کاروانی دووەمیش لە 600 خێزان پێکدێت.
بەڕێوەبەرایەتیی عەفرین رۆژی 07-01-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ 20 هەزار خێزانی کورد کە پێشتر ئاوارە ببوون و لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب دەژیان، گەڕانەوە عەفرین."
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی عەفرین، ئەو خێزانانە هەموویان خەڵکی رەسەنی ناوچەی عەفرینن و بەهۆی نالەباریی دۆخی حەلەب بڕیاری گەڕانەوەیان داوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ