رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی بڕینەوەی 70 داری بەڕوو کە تەمەنی بەشێکیان دەگاتە نزیکەی 20 ساڵ لە سنووری قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا. پۆلیسی داراستان و ژینگە دەڵێ، بەگوێرەی تەمەنی دارەکان و ژمارەیان سزا دەدرێ.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە سنووری گوندی (قەمچوغەی کۆن)ـی سەربە قەزای دووکان دەست بەسەر 70 داربەڕوودا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، "دارەکان تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 20 ساڵ بووە و پارچە پارچە کرابوون".
عەمید هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تۆمەتبارەکە 70 داری تەڕی بڕیوە، کە بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە".
پۆلیسی داراستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژەی بە تۆمەتباری بڕینەوەی دارەکان کرد و رایگەیاند، "کەسێک بووە دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر دارە بڕاوەکاندا گیراوە".
عەمید هێمن گوتی: "تۆمەتبارەکە رەوانەی بەردەم دادوەر کراوە و بەگوێرەی ژمارەی دارەکان و تەمەنیان دادوەر بڕیاری سزادانی دەدات".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ