13 رۆژە کچێکی کوردی ئێزدی لە ئەڵمانیا بێسەروشوێنە

15-02-2026
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کچێکی تەمەن 17 ساڵی کوردی ئێزدی بەناوی (رانیا میرزا عەلی)، ماوەی 13 رۆژە لە شاری لودویگسبورگ لە باکووری شتوتگارتی ئەڵمانیا بێسەروشوێن بووە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە.
 
هۆگر کاوە میرزا، برای رانیا، بە رادیۆی رووداوی رایگەیاند: "خوشکەکەم (رانیا میرزا عەلی) تەمەنی 17 ساڵە و ماوەی 9 ساڵە لە شاری لودویگسبورگی ئەڵمانیا نیشتەجێیە. لە رێککەوتی 3-2-2026ـەوە ون بووە و هیچ سۆراخێکی نییە."
 
سەبارەت بە بارودۆخی رانیا، براکەی ئاماژەی بەوە کرد، کە خوشکەکەی خوێندکار بووە و هیچ جۆرە نەخۆشییەک یان کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نەبووە، دەڵێت: "خۆشمان نازانین ئەمە چۆن روویداوە."
 
هۆگر دەڵیت، "رانیا کاتی خۆی لەگەڵ پوورم رۆیشتە ئەڵمانیا و لەوێ لە ماڵی مام و پوورم دەژیا، چونکە دایک و باوکم لە باشووری کوردستانن."
 
خێزانەکەی رانیا ئاماژە بەوە دەکەن کە مامی رانیا (ماهر میرزا) کە لەوێ بەناوی (ماهر عەلی) ناسراوە، سکاڵای یاسایی لە پۆلیسی ئەڵمانیا تۆمار کردووە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی 13 رۆژ هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی رانیا لەبەردەستدا نییە.
 
براکەی رانیا داوا لە رەوەندی کوردی لە ئەڵمانیا و هەر کەسێک دەکەن، کە زانیارییەک لەسەر چارەنووسی دەزانێت، پەیوەندییان پێوە بکات لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:
 
ماهر (مامی رانیا) لە ئەڵمانیا: 00491621616171
 
هۆگر (برای رانیا): 07511018557

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەقامی رووناکی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلەی باران و بڕی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە. بەگوێرەی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 48 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە قەزای مێرگەسۆر باریوە لە پارێزگای هەولێر، کەمترین بڕی بارانیش لە قەزای خوورماتوو باریوە 8.6 ملیمەترە.