سەرۆکی شارەوانیی تاسڵوجە: هەر زێدەڕۆییەک هەبێت دەیڕووخێنین
سەرۆکی شارەوانیی تاسڵوجە هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی زێدەڕۆیی دەکەنە سەر موڵکی گشتی و دەڵێت، هەر کەسێک بە زێدەڕۆیی خانوو دروست بکات، لێی قبووڵ ناکەن و "دەیڕووخێنین."
سەرۆکی شارەوانیی تاسڵوجە هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی زێدەڕۆیی دەکەنە سەر موڵکی گشتی و دەڵێت، هەر کەسێک بە زێدەڕۆیی خانوو دروست بکات، لێی قبووڵ ناکەن و "دەیڕووخێنین."
بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، ئەو ئامێرانەی سەنتەری شۆردنی گورچیلە کە لەکارکەوتبوون، ئەمڕۆ چاککرانەوە و بەکاردەهێنرێنەوە. دەشڵێت، بۆ کەمکردنەوەی گوشار لەسەر ئامێرەکان، داوای دابینکردنی چوار ئامێری نوێیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە.
چەند شۆفێرێک دەڵێن، لە خۆپێشاندانەکەی ئەم هەفتەیەی گوندی لاجان لە رێگەی هەولێر- دهۆک، ناچار بە ئاراستەی پێچەوانە گەڕاونەتەوە و کامێراکانی تیژڕۆیی لە شەقامەکە وێنەی گرتوون و وەک سزا لەسەریان هەژمار دەکرێ. بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، کامێراکان خێرایی ئۆتۆمبێل تۆماردەکەن و هەرکەسێکیش گرفتی لەوجۆرەی هەبێت، دەتوانێت داواکاری پێشکێش بە هاتووچۆ بکات.
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئاشکرای دەکات، کارەکانی رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە قۆناخی کۆتاییدایە و دیزاینی رێگەی پێنجوێن - سەیدسادقیش گۆڕانکاری تێدادەکرێت بۆ ئەوەی بکرێتە دووساید. هاوکات رایدەگەیەنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە قۆناخی کۆتاییدان.
بەڕێوەبەری کارەبای بەردەڕەش رایدەگەیێنێت، دۆخی کارەبای سنوورەکەیان دوای هێرشەکەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە و ئاشکراشی دەکات، تەواوی ئامادەکارییەکان کراون بۆ ئەوەی لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتووەوە پڕۆژەی (رووناکی) لە قەزاکە جێبەجێ بکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمبارانییەوە ئاستی ئاوی بەنداوەکان بۆ خوار 30٪ دابەزیوە و دۆخی بەنداوی دووکان لە 10 ساڵی رابردوودا "بێوێنە" بووە. دەشڵێت، نەبوونی نەختینە لە بانکەکان بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم تەواوکردنی شەش بەنداوی نوێ.
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر رایدەگەیێنێت، دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری هەولێر بەردەوامە و 70%ـی دانیشتووانی ئەو ناوچانە نەوتیان وەرگرتووە، بۆ دابەشکردنی نەوتیش لە سەنتەری شاری هەولێر دەڵێت پێویستیان بە 45 ملیۆن لیتر نەوتە.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان وردەکاریی داتاکانی ساڵی 2025 بۆ رووداو ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ سیستمی ئەسیکۆدا زیانی سەدان ملیۆن دۆلاری لە بازرگانیی هەرێمی کوردستان داوە و قەبارەی هاوردەکردن سەرووی سێ ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بووە. هاوکات وادەی قۆناخی دووەمی بەئەلکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک و مەرجە نوێیەکانی رادەگەیەنێت و هۆشداریش دەدات لەوەی بەغدا بە "ئەنقەست" بازرگانی لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان لاواز دەکات.
بەشێک لە خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر کە کارەبایان بۆ بیرەکانی ئاو دابینکردووە، داوای خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان دەکەن. بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش دەڵێت، بەشێکی زۆری پارەکە خەرجکراوە و ئەوەی ماوەتەوە چەکی بۆ کراوە و رەوانەی بانک کراوە.
جێگری پارێزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت، لە رێگەی پڕۆژەکانی ئاو و کارەباوە توانیویانە نزیکەی 1000 بیری ئاو و 900 موەلیدەی گەڕەکەکان لە هەولێر لەکاربخەن، کە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ژینگە و پاراستنی ئاوی ژێر زەوی هەبووە. هاوکات ئاشکرای دەکات، گرێبەستی "سیتی پاس" بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی واژۆ کراوە
دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی ناحیەی پیرەمەگروون لەبارەی قیرنەکردنی کۆڵانەکانیان نیگەرانن؛ بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، بەهۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەکانیان راگیراون، ئەگەرنا 100٪ـی کارەکانی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ لە سنوورەکە تەواو بوون.
سەرۆکی شارەوانیی رانیە رایدەگەیێنێت، سەرەڕای جێبەجێکردنی دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە بەهای زیاتر لە 18 ملیار دینار، رووبەڕووی کێشەی کەمیی زەوی بوونەتەوە بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەراندا و دەڵێت، "تەنیا نزیکەی 25%ی ئەو زەوییەی پێویستمانە، لەبەردەستماندایە."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی ئاماری خانەکانی داڵدەدان و شێڵتەرەکانی سنوورەکەی ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێت، 117 منداڵی بێسەرپەرشت و بەساڵاچوو لە خانەکانیاندان و 29 ژنی هەڕەشەلێکراویش لە شێڵتەر داڵدە دراون. هاوکات وەڵامی گلەیی کارمەندانی دایەنگە ناحکومییەکان دەداتەوە و دەڵێت، بەهۆی کارکردنی دایک و باوکان لە کەرتی تایبەت، رۆژانی شەممە کراوەتە دەوام
شەوی رابردوو لە ناحیەی چوارقوڕنەی سنووری ئیدارەی راپەڕین، بەهۆی ئاگرکردنەوە دووکەڵێکی سپی ئاسمانی ناحیەکەی تەنی بوو، بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، دووکەڵەکە بەهۆی سووتاندنی پاشماوەی کشتوکاڵی بووە لە گۆڕەپانی کارگەیەکی بلۆکدا و پۆلیسیش رێکاری بەرامبەر رووداوەکە گرتووەتەبەر.
مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی رواندز، کە بەهۆی نەبوونی هۆڵی خوێندنەوە، بەشێک لە وانەکانیان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن، داوای بینایەکی نوێی شایستە دەکەن. لە بەرامبەردا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانێت ئەو داواکارییە جێبەجێ بکات و ئاشکرای دەکات، 95٪ی قوتابخانەکانی سنوورەکەش پسپۆڕی هونەریان نییە.
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، 6 هەزار کەس لە چاکسازیی گەوران، ژنان و منداڵانن کە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێرن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بە دەرکردنی یاسای لێبووردنی گشتی، بارگرانی سەر چاکسازییەکان کەم دەبێتەوە
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆران رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا 50%ی دانیشتووانی سنووری ئیدارە سەربەخۆکەیان نەوتیان وەرگرتووە و پرۆسەکەش خێراتر دەکرێت. هاوکات دڵنیایی دەدات کە کێشەی غازی شل نییە و بەنزینی 750 دینارییش بەردەوام دابەش دەکرێت
سەرۆکی شارەوانیی بەردەڕەش دەڵێ، لە 4 ساڵی رابردوودا بە گوژمەی زیاتر لە 8 ملیار دینار چەندین پرۆژەی خزمەتگوزارییان لە بوارەکانی رێگەسازی و ئاوەڕۆ لەنێو قەزاکە جێبەجێکردوون؛ ئاماژە بەوەش دەکات، زیاتر لە 4 هەزار پارچە زەوییان بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەراندا تەرخانکردوون.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ ماوەی 10 رۆژ خۆتۆمارکردن لە ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی خۆراک چالاک دەکات. بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، ئەوانەی خۆیان تۆمار نەکردووە دەتوانن بەبێ بەرامبەر خۆیان تۆمار بکەن. دەشڵێت لە قۆناخی یەکەمدا نزیکەی سێ هەزار خێزان لە پارێزگای هەڵەبجە خۆیان تۆمار نەکردووە.
سەرۆکی شارەوانیی سۆران رایگەیاند، ئەم ساڵ 25 پرۆژەی خزمەتگوزارییان بەگوژمەی 21 ملیار دینار خستووەتە واری جێبەجێکردنەوە. دەشڵێت، زیاتر لە چوار هەزار پارچە زەوییان بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا ئامادەیە، بەڵام گرفتی موڵکدارییان هەیە.
دانیشتوویەکی گوندی ماستاوای سەر بە ناحیەی شەمامک دەڵێ، 15 رۆژە چەند گوندێک لە سنوورەکە بێ کارەبان. بەڕێوەبەری کارەبای شەمامک دەڵێ، کۆیلی بگۆڕی وێستگەکە سووتاوە و لەم یەک دوو رۆژەدا چاکدەکرێتەوە.
جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە دواکەوتنی پارەی گەنمەکەیان نیگەرانن و بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانیش دەڵێ، هێشتا زیاتر لە 91 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکە ماوە خەرجبکرێ.
خەڵکی چوار گوندی سنووری باتیفا داوای گەڕانەوە دەکەن و دەڵێن، بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکەوە هەزاران دۆنم رەز و باخیان لەنێوچووە.
بەڕێوەبەری رێگەوبانی کۆیە رەخنەی تووند لە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگەی کۆیە - تەقتەق دەگرێت و بە "کەمتەرخەم" و "زۆر سست" وەسفی دەکات. هاوکات جەخت دەکاتەوە کە رێکاری یاسایی دژی دەگرنەبەر. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هاونیشتمانیانی سنوورەکە سکاڵایان لە هێواشیی کارەکانی پڕۆژەکە هەیە.
هاونیشتمانییانی سنووری مامزاوا و قەتەوی لەسەر رێگەی هەولێر - مەخموور، سکاڵا لە دووکەڵ و تۆزی ژمارەیەک کارگەی بەرد شکاندن و کاشی دەکەن، بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێریش رایدەگەیێنێت، چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکە گواستنەوەی ئەو کارگانەیە و بۆ ئەو مەبەستە نووسراویان ئاراستەی پارێزگای هەولێر کردووە
قایمقامی قەزای قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بە جێبەجێکردنی بڕیارێکی حکومەت توانیویانە کار بۆ زیاتر لە 1400 گەنجی سنوورەکە بدۆزنەوە، بەڵام بەشێک لە کارگە و کۆمپانیاکانی سنوورەکە هێشتا کێشەی دەستی کاریان هەیە و کرێکاریان دەستناکەوێت
بەڕێوەبەری شارەوانیی سێی هەولێر رایدەگەیێنێت، لە سنووری شارەوانییەکەیان و لە بەشێک لە گەڕەکە نوێیەکان، زیاتر لە 2000 هاونیشتمانی مۆڵەتی دروستکردنی خانوویان وەرگرتووە. دەشڵێت، ئەم ساڵ سەرەڕای قەیرانی دارایی، شەش پڕۆژەی خزمەتگوزارییان جێبەجێ کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی دهۆک دەڵێت، 6 بەشەخۆراکیان بە تەواوی دابەشکردووە و ئێستا 60%ـی بەشەخۆراکی حەوتەمیان تەواو کردووە، هاوکات ئاشکرای دەکات گەورەترین کێشەیان کەمیی کۆگەیە بۆ هەڵگرتنی خۆراک.
چەند هاونیشتمانییەکی گەڕەکی ئیسقەڵا لە سۆران دەڵێن، دوو ساڵە بڕیارە قوتابخانەیەک لە گەڕەکەکەیان دروست بکرێ، بەڵام تاوەکو ئێستا کاری تێدانەکراوە. بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سۆران ئاماژە بەوە دەکات، زەوی تەرخانکراوی ئەو قوتابخانەیە لەلایەن خەڵکەوە زێدەڕۆیی کراوەتەسەر و چاوەڕێی لابردنی زێدەڕۆییەکانن بۆ ئەوەی دەست بە دروستکردنی بکرێ.
شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ سێ پرۆژەی ستراتیژییان بە بەهای زیاتر لە 20 ملیار دینار جێبەجێ کردووە و کاریگەریی بەرچاویان لەسەر کەمکردنەوەی قەرەباڵخیی شەقامەکان دەبێت. گوتەبێژی شارەوانی دەڵێت، "لە ماوەی پێنج مانگدا نزیکەی 450 هەزار مەتر دووجا شەقام و کۆڵان قیر کراون."
بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان ئاماری کارەکانی ساڵی رابردووی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، کارکردن لە رێگەی دەربەندیخان - زەڕایەن بەچڕی بەردەوامە و زیاتر لە 100 گوند سوودمەند بوون.
بەشێک لە جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر سکاڵا لە دواکەوتنی پارەی گەنمی ئەمساڵیان دەکەن، بەرپرسێکی حکومیش دەڵێت، حکومەتی عێراق تەنیا نزیکەی یەک لەسەر چواری شایستە داراییەکانیانی ناردووە و بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بڕەکە زۆر کەمترە.
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی داربڕین لە سنووری رەواندز، قایمقامی قەزاکە هۆشداری دەدات و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات لەکاتی بینینی هەر سەرپێچییەک ئاگاداریان بکەنەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا لە پارێزگای دهۆک دەڵێ، لە دوو ساڵی رابردوودا بە گوژمەی زیاتر لە 8 ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ئەو ناحیەیە جێبەجێ کراون.
بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی هەولێر رایدەگەیێنێت، کارکردن لە رێگەی کەسنەزان - گۆمەسپان لە قۆناخی کۆتاییدایە و پێشبینی دەکەن لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە. هاوکات ئاشکرای دەکات، نزیکەی 65%ی رێگەی گوندەکانی سنوورەکە پێویستیان بە چاککردنەوە هەیە.
سەرۆکی شارەوانیی بنەسڵاوە رایدەگەیێنێت، نزیکەی 6 هەزار پارچە زەوییان بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەراندا تەرخانکردووە و هەنگاوی باشیان لەو رووەوە بڕیوە. دەشڵێت، چەندین کەس بەهۆی سووتاندنی زبڵ و پیسکردنی ژینگەوە سزادراون و رێکاری تووندتر بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگرنەبەر
ژمارەیەک پێشمەرگەی خانەنشینکراو سکاڵا لە دواکەوتنی مووچەکانیان دەکەن و دەڵێن، نزیکەی ساڵێکە هیچ بڕە پارەیەکیان وەرنەگرتووە. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، دۆسیەی خانەنشینیی زیاتر لە 1800 ئەفسەر لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە و چاوەڕێی گەڕانەوەی فەرمانەکەیان دەکەن.
سەرۆکی شارەوانیی دارەتوو دەڵێ، ئەم ساڵ بە گوژمەی نزیکەی 4 ملیار دینار زیاتر لە 10 پڕۆژەیان جێبەجێ کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، زیاتر لە 3 هەزار و 700 فەرمانبەری سنوورەکەیان زەوییان پێدەدرێ.
قایمقامی قەزای زاخۆ رادەگەیێنێت، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا زیاتر لە 330 پرۆژەی خزمەتگوزارییان بە گوژمەی 360 ملیار دینار لە سنوورەکەیان جێبەجێکردووە و دەشڵێت، ئەم هەفتەیە پرۆژەیەکی دیکە بۆ 7 گەڕەک بە گوژمەی 12 ملیار دینار دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین رایدەگەیێنێت، 83٪ی کارەکانی پڕۆژەی رێگەی قەڵادزێ - دارەشمانە تەواو بووە، بەڵام ئاماژە بەوەش دەکات کە نەبوونی نەختینە (پارەی کاش) بووەتە گرفت لەبەردەم تەواوکردنی بەشێک لە پڕۆژەکانی دیکەی سنوورەکە.
قایمقامی قەزای ئامێدی رایدەگەیێنێت، لە ماوەی ئەم ساڵدا زیاتر لە 121 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە بەهای نزیکەی 25 ملیار دینار لە سنوورەکەیان خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە. هاوکات دەشڵێت، هێشتا نزیکەی 160 گوند بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە چۆڵن
هاونیشتمانییانی قەزای کۆیە سکاڵا لە خراپیی دۆخی کارەبا دەکەن و دەڵێن، ماوەی دوو هەفتەیە رۆژانە کەمتر لە 8 کاژێر کارەبای نیشتمانییان پێدەدرێت. قایمقامی قەزاکە دان بە خراپیی دۆخەکەدا دەنێت و وەزارەتی کارەباش هۆکارەکەی بۆ "چاکسازی لە ژێرخانی کارەبا" دەگەڕێنێتەوە.
بەشێک لەو هاونیشتمانییانەی لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017وە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، دەڵێن، "نزیکەی 8 ساڵە لە هەرێمی کوردستان ئاوارەن و تاوەکو ئێستا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هیچ قەرەبوویەکی نەکردوونەتەوە بۆئەوەی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان."
سەرۆکی شارەوانیی قەزای سەیدسادق رایدەگەیێنێت، زیاتر لە 2000 فۆرم لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە گەڕاوەتەوە بۆیان، بۆئەوەی زەوییان بەسەردا دابەشبکرێت و دەشڵیت، هەموو هەوڵێکی شارەوانی ئەوەیە زوو زەوی بۆ فەرمانبەرانی سنوورەکە تەرخان بکرێت
دانیشتووانی پرۆژەی ئیمپایەر تاوەرز لە سلێمانی گلەیی لە خراپی ئاسانسواری پرۆژەکە دەکەن و دەڵێن، مەرجی سەلامەتی تێدا نییە و لە کۆی 6 ئاسانسوار لە هەردوو تاوەری پرۆژەکەدا تەنیا دوو دانەیان کار دەکەن. لێپرسراوی خزمەتگوزاری پرۆژەکەش دەڵێت، گرێبەستکراوە هەر 6 ئاسانسواری پرۆژەکە دەگۆڕدرێن.
بەڕێوەبەری ناحیەی گردەسێن لە پارێزگای دهۆک رایدەگەیێنێت، لە پێنج ساڵی رابردوودا زیاتر لە حەوت ملیار و 400 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنوورەکەدا خەرج کراوە، کە گرنگترینیان پڕۆژەکانی رێگاوبان و پەروەردە و کارەبا بوون. دەشڵێت، نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوییان تەرخانکردووە بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا.
بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی وردبینی ناوەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران تەواو بووە، تاوەکو ئێستا وردبینی لە دۆسیەی 467 هەزار کەس کراوە و فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان بۆ دەرچووە. دەشڵێت،" لەلایەن حکومەتەوە، هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەستیش زەوییان پێبدرێت."
چەند هاونیشتمانییەکی قەزای بنەسڵاوە دەڵێن، تاوەکو ئێستا دوو رۆژ جارێک ئاویان بەسەردا دابەش دەکرێت و داوا دەکەن رۆژانە ئاویان بۆ بەربدرێتەوە. بەڕێوەبەری ئاوی قەزاکەیش دەڵێت، هەموو قەزای بنەسڵاوە لە رێگەی هێلی فریاگوزاری ئاوی هەولێرەوە ئاویان بۆ دابین دەکرێت.
زیاتر لە 11 ساڵە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی زەویی بەسەر زیاتر لە دوو هەزار پێشمەرگەی کەمئەندامی سەنگەر دەرکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا زەوییان پێنەدراوە و بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە. پێشمەرگەیەکی کەمئەندام دەڵێت، "لە 2014وە چاوەڕوانین."
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک ئاشکرای دەکات، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، 20 کامپ هەن و نزیکەی 210 هەزار ئاوارە و پەنابەریان تێدا نیشتەجێن. هاوکات نیگەرانیی خۆی دەردەبڕێت لە کەمکردنەوەی بەرچاوی هاوکارییە مرۆییەکان و پابەند نەبوونی حکومەتی عێراق بە ئەرکەکانی. دەشڵیت، حکومەتی عیراق سەتان ملیار دیناری کرێی زەوی و کارەبای کامپەکان قەرزارە.
دانیشتووانی گەڕەکی ئەندازیاران لە کەلار دەڵێن، بەهۆی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە تەنیشت گەڕەکەکەیان، ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ دروست بووە و شەقامەکەیان تێکدراوە. سەرۆکی شارەوانیی کەلاریش دەڵێت، بەم نزیکانە رێگەکە چاک دەکرێت و قیرتاو دەکرێت
هێمن محەممەد، دانیشتووی گەڕەکی قڕگەیە، بە رادیۆی رووداوی گوت، رێگەیەکمان هەبوو پێشتر قیربوو، بەڵام کۆمپانیاکە ئاوەڕۆی بۆ دروستکردووە و دووبارە تێکەڵە و کاری شۆستەی بۆ کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا قیرتاو نەکراوە و ژیانمان تاڵ بووە بەدەست ئەو 200 مەترەوە.
محەممەد رەئوف، کارێکارێکە لە کارگەی ئاوی سلێمانی لە بازیان، بە رادیۆی رووداوی گوت: ئێمە ژمارەیەک کرێکاربووین لە کارگەی ئاوی سلێمانی لە بازیان لەماوەی رابردوو کۆمەڵێک داواکاریمان هەبوو کە خۆی دەبینییەوە لە داواکاری مۆڵەتی ساڵانە، مۆڵەتی نەخۆشی، دەستەبەری کۆمەڵایەتی، هاتووچۆکردنمان.
ئەزموونی بەرهەمهێنانی پۆدکاست بۆ یەکەمجار لەنێو میدیای کوردیدا لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو لە ساڵی 2023 بەشێوەیەکی فراوان دەستی بەوەشان کرد و ئێستا پێنجەم وەرزی وەشانی پۆدکاست دەستپێدەکات.
ژمارەیەک لە هاونیشتمانیانی گەڕەکی 32ی پارک (سەربەستی)ی هەولێر، دەڵێن، کێشەی کەمئاوییان هەیە و ناچارن بە تانکەر ئاو بکڕن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش دەڵیت، بەهۆی وشکبوونی سێ بیر، کێشەی کەمئاوی لە گەڕەکەکە دروستبووە.
دانیشتوانی گوندی فلوون لە دەشتی هەریر چەندین ساڵە بەدەست نەبوونی قوتابخانەوە دەناڵێنن، ئەمەش وایکردووە منداڵەکانیان بچنە گوندەکانی دەورووبەریان. ئەوان داوا دەکەن قوتابخانەیان بۆ بکرێتەوە، بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە دەڵێت، گرفتی مامۆستایان هەیە و لەهەوڵدان بۆ کردنەوەی قوتابخانە لە گوندەکە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا 80%ی هاوبەشانی کارەبا لەنێو شاری سلێمانی خراونەتە نێو پرۆژەی رووناکی و کارەبای 24 کاژێرییان هەیە. دەشڵێت، "بەهۆی جێبەجێکردنی پرۆژەکەوە، تاوەکو ئێستا 517 موەلیدەی ئەهلی لە گەڕەکەکان و سەدانی دیکە لە بازاڕەکان کوژێندراونەتەوە."
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەینێت، مانگی رابردوو زیاتر لە 6 هەزار سەردان و بەدواداچوونیان هەبووە و دەستیان بەسەر زیاتر لە 47 تۆن خۆراک و کاڵای بەسەرچوودا گرتووە. دەشڵێت، رێژەی پابەندی گەیشتووەتە نزیکەی 95٪.
بەهۆی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی، دۆخی ئاوی سنووری شارۆچکەی شاوێس لە هەولێر گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شارۆچکەکە دەڵێت، لە دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە 10 بیرمان وشک بوون و نیوەی گەڕەکەکانیش بە تانکەر ئاویان بۆ دابین دەکرێت.
دوای نزیکەی 12 ساڵ لە چاوەڕوانی، هێشتا دۆسیەی مینحەی زیاتر لە 20 هەزار زیندانیی سیاسیی هەرێمی کوردستان بە هەڵواسراوی ماوەتەوە، چارەنووسیان بەستراوەتەوە بە رێککەوتنی دارایی نێوان هەولێر و بەغدا. بەڕێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەتی شەهیدان دەڵێت، حکومەت هەوڵدەدات دۆسیەکەیان بگوازرێتەوە سەر بەغدا
ئەمڕۆ کۆتا رۆژی پرۆسەی خۆتۆمارکردن لە پسووڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراکە، بەڵام هێشتا لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 400 هەزار کەس خۆیان تۆمار نەکردووە. بەرپرسێکی پارێزگاکەش دەڵێت، داوایان لە بەغدا کردووە ماوەکە درێژ بکاتەوە. دەشڵێت ئەوانەی کارتی نیشتمانییان نییە، دەتوانن هەژمار بکەنەوە و دواتر خۆیان تۆمار بکەن.
بەڕێوەبەری کارەبای گەرمیان رایدەگەیێنێت، لە وەرزی گەرمادا لە سنوورەکەیان خواست لەسەر کارەبا گەیشتووەتە 250 مێگاوات، لە کاتێکدا تەنیا 120 مێگاواتیان بۆ دابین دەکرێت، ئەمەش وایکردووە رۆژانە زیاتر لە 12 کاژێر کارەبا نەبێت. ئاماژە بەوەش دەکات ساڵانی رابردوو نزیکەی 20 مێگاوات کارەبایان بە قەرز وەردەگرت بەڵام ئەم ساڵ پێیان نەدراوە. دەشڵێت، "کەمی غاز بەرهەمی وێستگەی کارەبای حەسیرەی بۆ زیاتر لە نیوە کەمکردووەتەوە."
قایمقامی قەزای خەلیفان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە 100 ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوورەکە جێبەجێ کراون و کەرتی رێگەوبان پشکی شێری بەرکەوتووە. دەشڵێت، بەهۆی وشکەساڵییەوە بەشێک لە گوندەکانی سنوورەکە بە تانکەر ئاویان پێدەگات.
سەرۆکی شارەوانیی خانەقین رایدەگەیێنێت، دۆخی خزمەتگوزاری لە شارەکەیان باش نییە و بە "شارێکی بێناز" ناوی دەبات. دەشڵێت، حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک پێویست گرنگییان بە خانەقین نەداوە. داوا دەکات، حکومەتی هەرێم بودجەیەکی تایبەت بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان تەرخان بکات.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ کار بە فەرمانێکی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ناکات بۆ ئەرکدارکردنی کارمەندانی هێزەکانی پۆلیس. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت، "ئامادەنین لەسەر ئەو بابەتە قسە بکەین."
هاونیشتمانییەکی دانیشتووی هەڵەبجە دەڵێت، "نزیکەی سێ مانگە چاوەڕێی فەرمانگەی کارەبام بۆئەوەی پێوەری زیرەکی کارەباکەیان چاک بکەن، بەڵام بەهۆی خراپبوونی ئۆتۆمبێلی فەرمانگەکەوە تاوەکو ئێستا چاکنەکراوە." بەرپرسێکی کارەبای پارێزگاکەش دەڵیت، "پارە بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەمان خەرج ناکرێت."
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک رایدەگەیەنێت، 45%ی ناوەندی شاری دهۆک خراوەتە نێو پڕۆژەی "رووناکی" و کارەبای 24 کاژێرییان هەیە، بەهۆیەوە 175 موەلیدەی ئەهلی کوژێنراونەتەوە. پێشبینی دەکات لە ماوەی کەمی داهاتوودا سەرجەم کارەبای هاوبەشان لە سەنتەری دهۆک بکرێتە 24 کاژێری.
لە سنووری ناحیەی بەحرکەی هەولێر 40 بیر وشکیان کردووە و ئاستی ئاوی ژێر زەوییش بە جۆرێک دابەزیوە، قووڵایی هەندێک لە بیرەکان گەیشتووەتە نزیکەی 600 مەتر. بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەکە دەڵێت، "بە تەواوبوونی هێڵی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، نزیکەی 100 بیر دادەخەین."
سەرۆکی شارەوانیی کەلار دەڵێت، لە 10 ساڵی رابردوودا نەیانهێشتووە قەیرانی دارایی گرفت بۆ رەوتی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی شارەکە دروست بکات و لەڕێگەی زیادکردنی داهاتی شارەوانییەوە پڕۆژەکانیان جێبەجیکردوون. دەشڵێت، "نزیکەی 15 هەزار پارچە زەوییان بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران تەرخان کردووە."
بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی سۆران رایدەگەیێنێت، بەهۆی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و وەرزیبوونی سەرچاوەکانی ئاوەوە، لە وەرزی هاویندا رووبەڕووی کورتهێنانێکی گەورە لە ئاوی خواردنەوە بوونەتەوە، بەجۆرێک توانای بەرهەمهێنانیان ناگاتە نیوەی پێداویستیی شارەکە. هاوکات بۆ چارەسەری درێژخایەن، دوو پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار و 700 ملیۆن دینار لە بواری جێبەجێکردندان.
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەینێت، زیاتر لە 300 گوندی سنوورەکە وشکەساڵی و کەمئاوی کێشەی بۆ دروستکردوون و تاوەکو ئێستا حکومەت هیچ بوودجەیەکی بۆ ئەو گرفتە تەرخان نەکردووە. دەڵێت، کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ نزیکەی 7٪ی تەواوکراوە.
بەڕێوەبەری رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی پارێزگای هەولێر رایگەیاند لە ماوەی یەک هەفتەدا 300 هەزار هاونیشتمانی لە سنووری پارێزگاکەدا خۆیان بۆ فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمار کردووە. دەشڵێت، لە قۆناخی داهاتوودا زیادکردنی ناوی منداڵی تازە لەدایکبوو بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە دەستپێدەکاتەوە
بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلۆکی سەر بە قەزای ئامێدی رایدەگەیێنێت، لە چوار ساڵی رابردوودا بە بەهای نزیکەی 11 ملیار و 500 ملیۆن دینار پرۆژەی خزمەتگوزارییان لە سنوورەکەدا جێبەجێکردووە و دەشڵێت، بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکەوە 40 گوندی سنوورەکەیان چۆڵکراون.
قایمقامی قەزای شێخان دەڵێت، لە پێنج ساڵی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە 240 ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوورەکەیان خراونەتە واری جێبەجێکردنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ بەرهەمی گەنمی سنوورەکە زیاتر لە 60 هەزار تۆن بێت.
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر رایدەگەیێنێت، تیمەکانیان بەردەوامن لە کارکردن بۆ چاککردنەوە بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر و هەموو هەواڵیان ئەوەیە تاوەکو ئێوارە ئاو بەربدرێتەوە بۆ شارەکە.
نزیکەی 20 سزادراو لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی، کە تووشبووی نەخۆشیی ڤایرۆسیی جگەرن، داوا دەکەن لێخۆشبوونی تایبەتیان بۆ دەربکرێت. ئەوان دەڵێن، لە ماوەی رابردوودا لێخۆشبوون بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەرکراوە و "داواکارین ئێمەش لێخۆشبوونمان بۆ دەربکرێت".
خاوەنی خانووە زێدەڕۆکانی بەحرکە دەڵێن، نزیکەی سێ ساڵە دواکارییان پێشکێشی شارەوانیی ناحیەکە کردووە بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان، بەڵام تائێستا خانووەکانیان تاپۆ نەکراوە. سەرۆکی شارەوانی ناحیەکەش دەڵێت: "چاوەڕێی لیژنەی ناحیەین بۆ ئەو بابەتە."
بەرزبوونەوەی نرخی لیرە دوای ئەوە دێت کە رۆژی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، سەبارەت بە سزاکانی سەر سووریا گوتی، "دەبێت بڕیارێک لەبارەی سزاکان بدەین، کە دەکرێت زۆر بە باشی سووکیان بکەین."
دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر گلەیی لە زیادبوونی سەگی بەرەڵا لەنێو گەڕەک و کۆڵانەکانیان دەکەن. بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دەڵێت، "رۆژانە 40 بۆ 50 سەگ لەنێو گەڕەکەکانی هەولێر کۆدەکرێنەوە و دەبرێنە شێڵتەری هەولێر."
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان رایدەگەینێت، سەرەڕای کەمبارانی، دۆخی کشتوکاڵی ناوچەکە لە چاو ساڵانی 2022 و 2023 باشترە و پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ 150 هەزار تۆن گەنمیان هەبێت.
ئامارە فەرمییەکان ئاشکرای دەکەن رێژەی کرێکارانی بیانی لە پرۆژەکانی پارێزگای دهۆک 14٪یە کە ئەوەش کەمترە لەو رێژەیەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دیاریکراوە.
بەهۆی چاککاری لە بۆریی سەرەکیی پاڵاوگەی ئاوی کەلار، ئەمڕۆ دووشەممە لە 12 گەڕەکی شارەکە ئاو دابەش ناکرێت. بەڕێوەبەری ئاوی کەلار دەڵێت، بۆ وەرزی هاوین و گەرما ئاستی بەرهەمهێنانی ئاو زیاد دەکەن. دەشڵێت، 5 ساڵە داوای فراوانکردنی پاڵاوگەی ئاوی شارەکە دەکەن، بەڵام بەهۆی قەیرانەوە قبووڵ ناکرێت
بەڕێوەبەری گواستنەوەی هەولێر دەڵێت، زیاتر لە دوو ساڵە داوایان کردووە تەکسی کارەبایی و هایبرێد هاوردەبکرێن.
مەلەوانێکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، دەتوانێت بە یەک رۆژ تەرمی ئاڤێستا بدۆزێتەوە، کە نزیکەی دوو هەفتەیە کەوتووەتە نێو رووبارێك لە سنووری قەزای مێرگەسووری پارێزگای هەولێر
سەرۆکی شارەوانیی بەردەڕەش رایدەگەینێت، پار بە بەهای نزیکەی 8 ملیار دینار پرۆژەیان خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و نیوەیان تەواو کراون. دەشڵێت، گرفتی دارایی و نەختینە هۆکارە بۆ ئەوەی بەشێک لە پرۆژەکانیان بە سستی کاریان تێدا بکرێت.
یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان داوا لە هاونیشتمانیان دەکات لە سەیران و رۆشتن بۆ گیای بەهارە، ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە. دەشڵیت، پاراستنی ژینگە بەشێکە لە ئیمان و پێویستە هاونیشتمانیان لەکاتی هێنانی گیای بەهارە، ئەو گیا بەهارییانە بپارێزن و زیانیان پێنەگەیێنن.
چەند هاونیشتمانییەک لە کۆمەڵگەی چەمکوڕک لە سنووری ناحیەی رزگاریی ئیدارەی زاخۆ دەڵێن، لەساڵی 2020وە 53 پارچە زەوییان لە کەسێک کڕیوە و بۆ هەر پارچەیەک 11 هەزار دۆلاریان داوە، بەڵام ئێستا حکومەت رێگەیان نادات بیکەنە خانوو.
بەڕێوەبەری ئاوی شاری کۆیە رایگەیاند، وێستگەکانی وەرگرتنی پاڵاوگەی ئاوی شارەکە پاکدەکرێنەوە، بۆیە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی شارەکە بۆ ماوەی 48 کاژێر ئاویان دەبڕێت.
سەرۆکی شارەوانیی چەمچەماڵ رایدەگەیێنێت، بۆ پڕۆژەکانیان تەنیا پشت بە 15٪ـی داهاتی شارەوانی و فرۆشتنی زەوی دەبەستن و هیچ بودجەیێکیان بۆ تەرخان ناکرێت. دەشڵێت، هیچ خانوویەکی بێ تاپۆ لە سنوورەکەیاندا نییە.
بەڕێوەبەری کارەبای ناحیەی شەمامک دەڵێت، لە کۆی 22 فیدەری کارەبا 13یان کێشەی بارگرانیی کارەبایان هەیە و ئەوەش وایکردووە لە هەندێک فیدەر کارەبا بکەنە نۆرە. دەشڵێت، وشکەساڵی و کەمی باران وایکردووە جووتیاران کارەبای زیاتر بۆ ئاودانی کێڵگەکانیان بەکاربێنن.
بەهۆی نەبوونی ستاف و خانەنشینبوونەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتن و نۆ بنکەی تەندروستی لە سنووری کۆیە داخراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە دەڵێت، دۆخی کەرتی تەندروستیی کۆیە بەرەو داڕمان دەچێت و نزیکەی 12 ساڵە هیچ کەسێک بۆ سنوورەکەیان دانەمەزراوە.
گەنجێکی دانیشتووی قەزای مێرگەسۆر، نزیکەی 7 مانگە لەماڵ دەرچووە و هیچ سۆراخێکی نییە، باوکی دەڵێت، دوایین جار لە ناحیەی دیانا بینراوە.
خاوەنی کۆمپانیایەکی گواستنەوەی کاڵا دەڵێت، لە بازگەکانی دارەمان و پردێ هەتاوەکو پارە نەدەن، رێگە نادەن بارەکانیان ببەنە بەغدا، دەشڵێت، دوو رۆژە لە بازگەی فیدراڵی پردێ پارە لە شۆفێران وەردەگیرێت.
لە ماوەی 24 کاژێردا سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە کەلار سوتێنراون و چوار هەوڵی دیکەی سووتاندیش هەبوون. گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، "تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە."
شارەوانیی کەرکووک دەڵێت، هەر زێدەڕۆییەک بکرێتە سەر موڵکی گشتی، تێکی دەدەن. لەبارەی تاپۆکردنی زەوییەکانیش دەڵێت، لە قۆناخی یەکەم لەو زەوی و گەڕەکانە دەستپێدەکەن کە موڵکی شارەوانین. باسی لەوەش کرد، "25 هەزار داواکاری بۆ تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ پێشکێش کراون".
بەشێک لە هاونیشتمانییانی گەڕەکی دەروازە لە کەرکووک دەڵێن، بە بڕیاری پارێزگاری شارەکە بەشێکی ئەو هەیکەلانەی لەسەر زەوییەکان دروستیان کردبوون، رووخێندراون.
لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، لە هەرێمی کوردستان سیستمی نوێى راهێنانى شۆفێرى گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە؛ ژمارەی کاژێرەکانی راهێنانی تیۆری و پراکتیکی زیادکراوە، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش دەڵێ "سيستمەکە وهرچهرخانێكه له بوارى هاتووچۆ دا."
دوو هاونیشتمانیی باشووری کوردستان و رۆمانییەک لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش بریندارە. کەسوکاری دوو لە قوربانییەکان دەڵێت، "پێنجشەممە تەرمەکانیان دەگەڕێنینەوە."
هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ گەنجێکی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین دەنگدانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە و لە ماوەی سێ رۆژ دا 12 ملیار تمەنی بۆ کۆکرایەوە. رێکخەری کەمپەینەکەش دەڵێت، "یەکەم کەمپەیەنە لەو ماوە کەمەدا ئەو بڕە پارەیەی تێدا کۆ بکرێتەوە."
نزیکەی 450 پۆلیس لە هەرێمی کوردستان لە تشرینی یەکەمی پارەوە دامەزراون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ مووچەیەکیان پێ نەدراوە
بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران دەڵێت، لە دوو ساڵی رابردوودا دۆخی کەرتی تەندروستیی سنوورەکەیان پێشکەوتنی "زۆرباشی بەخۆیەوە بینیوە،" بەشێوەیەک ناردنی نەخۆش بۆ نزیکەی 90٪ کەمیکردووە و ساڵانە 10 هەزار نەخۆش کەمتر روو دەکەنە نەخۆشخانە و نۆرینگە تایبەتەکان.
سێبەر فارس کچێک رۆمانووسێکی 27 ساڵی دانیشتووی هەولێرە، بە رادیۆی رووداوی گوت، ماوەی نزیکەی سێ ساڵ دەبێت دەستی کردووە بە نووسین و دوو رۆمانی چاپکردووە، ئێستا رۆمانی سێیەمیشی ئامادەیە بۆ چاپکردن.
پزیشکانی گشتیی تازە دەرچووی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 داوا دەکەن دابمەزرێن و دەڵێن، "دوای نزیکەی 9 مانگ لە دەرچوونمان، تائێستا هیچ بڕیار و رێنوێنییەک لەبارەی دامەزراندنی ئێمەوە نییە."
بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک دەڵێ "نزیکەی 290 ملیار دینار قەرزمان لای هاوبەشانی کارەبایە، ماڵ هەیە زیاتر لە 40 ملیۆن دینار قەرزارە."
قایمقامی قەزای خانەقین رایگەیاند، پار 13 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزاکە جێبەجێ کراون، کە بەهاکەیان نزیکەی سێ ملیار دینار بووە. دەشڵێت، بۆ ئەم ساڵ ناتوانن هیچ پرۆژەیەکی ئاوەڕۆ و کۆنکرێت لە شارەکە جێبەجێ بکەن
بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر رایدەگەیێنێت، خانەیەکی تایبەت بۆ داڵدەدانی ئافرەتانی بێلانە کراوەتەوە. دەشڵێت، نزیکەی 185 کەس لە خانەکانی نەجەوانان و بەساڵاچووان و شێڵتەری داڵدەدانی ئافرەتانی هەولێرن.
قایمقامی قەزای کۆیە رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی پارەوە 15 پرۆژەی خزمەتگوزاری و رێگەوبان لە سنوورەکەیان وەستاون، دەشڵێت، لەکۆی 27 گەڕەکی قەزاکە 13یان بێ تاپۆ و زێدەڕۆن.
بەڕێوەبەری ئاوی کەلار رایدەگەیێنێت، چوار گەڕەکی شارەکە تۆڕی ئاویان کۆن بووە و بەگوێرەی راپۆرتی تەندروستی، پێویستە ئەو گەڕەکانە تۆڕەکانیان بگۆڕدرێت. دەشڵێت، بە فراوانکردنی پاڵاوگەی ئاوی شارەکە ئاستی پشتبەستن بە ئاوی ژێر زەوی کەمتر دەبێت لە 10٪.
سەرۆکی شارەوانیی کەسنەزان رایدەگەیێنێت، پار بەهای نزیکەی ملیارێک و 200 ملیۆن دینار پرۆژەی خزمەتگوزارییان لە سنوورەکەدا جێبەجێکردووە. دەشڵێت، "چوار هەڵمەتیان بۆ کۆکردنەوەی سەگی بەرەڵا کردووە و نزیکەی 340 سەگ براونەتە شێڵتەر."
بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا رایدەگەیێنێت، پار چەندین پرۆژەی خزمەتگوزارییان لە ناوەندی ناحیەکە و گوندەکان جێبەجێ کراون کە بەهاکەیان نزیکەی حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار بوون. دەشڵێت، ئەگەر کوژاندنەوە بۆ سنوورەکەیان نەکرێت، گرفت بۆ دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دروست دەبێت.
سەرۆکی شارەوانیی خەبات رایدەگەیێنێت، لە چوار ساڵی رابردوودا 36 پرۆژەی خزمەتگوزارییان لە شارەکەدا خستووەتە واری جێبەجێکردنەوە کە بەهایان زیاتر لە 6 ملیار دینار بووە. دەشڵێت: "120 داواکاریی هاونیشتمانیان بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی سندووقی پەسند کراون."
بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی پارێزگای دهۆک رایدەگەیێنێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە 21 پرۆژەیان بە بەهای 12 ملیار دینار جێبەجێ کردووە. ئێستاش 49 پرۆژەی دیکەیان لە کەرتی رێگەوبانی پارێزگاکەدا لە قۆناخی جێبەجێکردندان، کە بەهاکەیان نزیکەی 368 ملیار دینارە.
سەرۆکی شارەوانیی رانیە دەڵێت، پار بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزارییان لە قەزاکەدا جێبەجێ کردووە، رەزامەندیی خەرجکردنی 7 ملیار دیناریشیان هەیە. دەشڵێت، ئەو رێژەیەی بۆ قەرەبووی خاوەن زەوییەکان تەرخانکراوە، کێشە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دروست دەکات.
قایمقامی قەزای کفری دەڵێ بە بەهای نزیکەی 21 ملیار دینار، پرۆژەی خزمەتگوزاری لە کفری لە جێبەجێکردندان. گوتیشی "بڕیارە 168 کەس بە گرێبەست دابمەزرێن و تاوەکو ئێستا دۆسییەکانیان لە ئەنجوومەنی وەزیرانە، داواکارین بەزوویی پەسند بکرێن."
جێگری بەڕێوەبەری کارەبای کەرکووک دەڵێت، رۆژانە نزیکەی 900 مێگاوات کارەبا پشکی پارێزگاکەیە و نزیکەی 10 بۆ 11 کاژێر کارەبای نیشتمانی دەدەنە هاوبەشان؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "ئەو کارانەی لە سێکتەری کارەبای پارێزگاکەدا دەکرێن، 20 ساڵە کار بەو جۆرە نەکراوە".
سەرۆکی شارەوانیی دارەتووی سەر بە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگ لە سنووری ناحیەکەیان بەردەوامە، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 500 سەگی بەرەڵڵایان کۆکردووەتەوە و ناردوویانن بۆ شەڵتەری سەگەکان.
سەرۆکی شارەوانیی بنەسڵاوە رایگەیاند، پرۆسەی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە سنووری قەزاکەیان و بردنیان بۆ شێڵتەر دەستیپێکردووە و تەنیا لەم هەفتەیەدا 100 سەگی بێلانە کۆکراونەتەوە.
سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، ساڵی 2024 بەبەهای نزیکەی چوار ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری تەواوکراون و چەندین پڕۆژەی دیکەیان لە قۆناخی جێبەجێکردندان، دەشڵێت، سێ پڕۆژەی پترۆدۆلار وەگەڕخراونەتەوە، کە بەهاکەیان 16 ملیۆن دۆلارە.
سەرۆکی شارەوانیی قەزای سێمێل رایدەگەینێت، پار 10 پرۆژەی خزمەتگوزارییان خستووەتە واری جێبەجێکردنەوە، دەشڵیت، لە دوو شوێن زەوییان بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران دیاریکردووە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەینێت، لەساڵی 2024دا بە بەهای زیاتر لە 35 ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزارییان جێبەجێکردووە. دەشڵێت، "2024 ساڵێکی زێڕین بوو بۆ شاری سلێمانی".
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، پار زیاتر لە 80 هەزار سەردانیان بۆ بازاڕ و فرۆشگە و شوێنە گشتییەکانی سنووری پارێزگاکە کردووە، زیاتر لە 400 تۆن کاڵا و خۆراک و شمەک دەستیان بەسەردا گیراوە و لەنێوبراون. دەشڵێت، رێژەی سەرپێچییەکان بۆ کەمتر لە 10٪ دابەزیون.
بەڕێوەبەری چاککردنەوەی پاراستنی رێگەوبانی هەولێر دەڵێت، پار 96 پرۆژە لە سێکتەری رێگەوبان بە گوژمەی زیاتر لە 35 ملیار و 500 ملیۆن دینار جێبەجێکراون. دەشڵێت، نزیکەی 95٪ی رێگەوبانەکانی پارێزگای هەولێر پێویستیان بە چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەیە.
هاونیشتمانییەکی خەڵکی قامشلوی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، منداڵەکەی نەخۆشییەکی سکماکی هەیە و خۆراکی لە باشووری کوردستان و سووریا دەستناکەوێت تەنیا لە تورکیاوە هاوردەی دەکەن، بەڵام لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل رێگە بەهاوردکردنی نەدراوە.
ئەندامێکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک رایدەگەیێنێت، مانگی رابردوو موەلیدەکان 474 کاژێر کارەبایان داوەتە هاونیشتمانیان و بە تێکڕا رۆژانە 15 کاژێر و 28 خولەک کاریان کردووە. دەشڵێت، نزیکەی 20%ی موەلیدەکانی دهۆک بێدەنگن و هەوڵەکانی حکومەت بۆ کارەبای 24 کاژێری پرۆسەکەی خاو کردەوە
ئەنجوومەنی گوندێکی پارێزگای دهۆک رایدەگەیێنێت، بە کۆی دەنگ بڕیاریان داوە دروستکردنی خواردن بۆ پرسە و شیرینی بۆ پرسەی ژنان لەمەودا رابگیرێت، ئامانجیشیان لەو بڕیارە کەمکردنەوەی بارگرانییە لەسەر شانی خاوەن پرسە و کەسوکاری مردوو
بەڕێوەبەری گشتیی ئاوەدانکردنەوە و رێگەوبانی پارێزگای سلێمانی رایدەگەینێت، قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینە گرفتی سەرەکیی بەردەم پرۆژە ستراتیژییەکانی سێکتەری رێگەوبان بوون لە پارێزگاکەدا، کە بەهۆیانەوە چەند پرۆژەیەکی گرنگیان وەستاون. دەشڵێت، "لەساڵی 2024دا زیاتر لە 95٪ی رێگەی کەلار- دەربەندیخان تەواوکراوە و رێگەی 30 گوندیش قیرکراون."
لە هەڵەبجەی تازە کێلی گۆڕی دوو شەهید دەشکێنرێت و دەرگەی پەرژینی چەند گۆڕێکیش دەدزرێت، کەسوکاری خاوەن گۆڕەکان داواکارن ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە دەستگیربکرێن، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: "لێکۆڵینەوە دەکەین".
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک رایگەیاند، لەساڵی 2024 دا زیاتر لە هەزار خێزانی ئاوارە لە کامپەکانی دهۆکەوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و پرۆسەکەش بەردەوامە.
بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی پارێزگای دهۆک دەڵێت، دابەشکردنی بەشەخۆراکی نۆیەم لە ئەمساڵدا کۆتایی هاتووە و نزیکەی ملیۆنێک و 400 هەزار هاونیشتمانی بەشەخۆراکی مانگانەیان وەرگرتووە.
سەرۆکی شارەوانیی بەردەڕەش دەڵێت، بە بەهای نزیکەی 8 ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزاکە خراونەتەوە واری جێبەجێکردنەوە. دەشڵێت، چەند پڕۆژەیەکی دیکەیان بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک دینار تەواوکراوە.
قایمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە کارکردن لە پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی شارەکە و رێگەی دەربەندیخان - ناوتاق دەستپێبکاتەوە.
لەگەڵ شکاندنی دەرگای زیندانی سیدنایای سووریا، سەدان چیرۆکی نەبیستراوی کوشتن و ئەشکەنجەی نێو بەندینخانەکە ئاشکرابوون. لەگەڵ ئەو هەموو مەرگەساتەی نێو زیندانەکە هێشتا کەسوکاری بێسەروشوێنبووان لە باشووری کوردستانیش هیوا و ئومێدیان لەسەر زیندووبوونی کەسوکاریانە، بەتایبەت بڵاوبوونەوەی لیستێک ناو لە سۆشیاڵ میدیا، ئەوەندی دیکە دوودڵی و ئومێدی بۆ زیادکردوون.
بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە رایدەگەیێنێت، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا لە سنوورەکەیان سێ قوتابخانەی نوێ دروستکراون و ئەم ساڵیش 10 قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە. دەشڵێت، نەوت بەسەر هەموو قوتابخانەکانی سنوورەکەدا دابەشکراوە.
تاوەکو دێت چیرۆکی بێسەروشێنبووەکان لە سووریا ئاشکراتر دەبن و کەسوکاریان هێشتا هیوایان ماوە بەرگەی ئەشکەنجە و سەختییەکانی چەند ساڵەی زیندانیان گرتبێت و لە ژیاندا مابن.
لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان و هاووڵاتییانی سووریا لەچاوەڕوانیی دۆزینەوە و سۆراخی بێسەروشوێنبووانیاندان کە گوماندەکەن لە زیندانەکانی سووریادا زیندانی و دەستبەسەرکرابن.
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی پارێزگای دهۆک رایدەگەیێنێت، نزیکەی 80٪ـی دانیشتووانی پارێزگای دهۆک نەوتیان بەسەردا دابەشکراوە و هەوڵدەدەن تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ پرۆسەکە کۆتایی پێبهێنن. دەشڵێت، لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر بەکارهێنانی گازی شل 15٪ زیاد دەکات.
سەرۆکی شارەوانیی بنەسڵاوە دەڵێت، ئەم ساڵ 8 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەکە جێبەجێ کراون کە تێچوویان بڕی 8 ملیار دینار بووە. دەشڵێت، بۆ ساڵی 2025 بە بەهای 9 ملیار دینار پڕۆژەیان پێشکێشکردووە و بەشێکیان رەزامەندییان لەسەر دراوە.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی نۆیەم بەشەخۆراکی ئەم ساڵ دەکەن، بۆ ئەم مانگە پێنج مادەی خۆراکی دابەشدەکرێت. دەشڵێت، لە سەرتاسەری عێراق گرفتی کەمی رۆنی شلیان هەیە.
قایمقامی قەزای خەلیفان رایگەیاند، 15 پرۆژە لە سێکتەری ئاو بە بەهای نزیکەی پێنج ملیار دینار لە قۆناخی جێبەجێکردندان و تاوەکو هاوینی داهاتوو گرفتی ئاوی خواردنەوە لە قەزای خەلیفان و گوندەکانی نامێنێت.
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان دەڵێت، داوای زیاتر لە 6 هەزار دۆنم زەوییان بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران کردووە.
ئەندامێکی لیژنەی دابەشكردنی سووتەمەنی لە نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایدەگەیێنێت، نزیکەی 40 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر 200 هەزار خێزانی سنووری پارێزگای سلێمانی دا دابەشکردووە، پرۆسەکەش بەردەوامە. دەشڵیت، کۆتایی ئەم ساڵ دابەشکردنی نەوت کۆتایی دێت
یاریدەدەری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، 9 پرۆژەی نیشتەجێبوون بەهۆی کەمتەرخەمی و پابەندنەبوون بە رێنماییەکان زیاتر لە ساڵێکە دراونەتە دادگە، بەڵام تاوەکو ئێستا کەیسەکان لە دادگە یەکلایی نەکراونەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی ئیدارەی راپەڕین رایدەگەیێنێت، لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار، پرۆژەی رێگەوبانیان لە سنوورەکە جێبەجێکردە. دەشڵێت، نەبوونی نەختینە گرفتی بۆ کارەکانی پرۆژەی رێگەی شکارتە -بالیسان دروستکردووە.
تۆڕی میدیایی رووداو ژمارەیەک پۆدکاستی دیکەی سەرنجڕاکێشی زانستی، هونەری، ئەدەبی، مێژوویی، کۆمەڵایەتی، سیاسی، هەواڵی و تەندروستی، کە لەلایەن کەسانی شارەزا و بەئەزموون و گەنجانەوە ئامادە و پێشکێشدەکرێن دەخاتە بەردەستی وەرگرەکانی
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان رایدەگەیێنێت، دابەشکردنی نەوت دەستیپێکردووە و تائێستا لەکۆی 42 هەزار خێزان نزیکەی هەزار و 400 خێزان نەوتیان وەرگرتووە. دەشڵیت، مانگانە پێویستیان بە نزیکەی هەزار و 800 تۆن گازی شلە.
پرۆسەی دابەشکردنی حەوتەم بەشەخۆراکی مانگانە لە پارێزگای هەولێر لەقۆناخی کۆتاییدایە و هێشتا وادەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هەشتەم دیارنییە. بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر دەڵێت: "بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی هەشتەم چاوەڕێی بڕیاری بەغداین."
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆران رایدەگەینێت، نزیکەی 50٪ی دانیشتوانی سنووری ئیدارەکەیان زیاتر لە هەشت ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەردا دابەشکراوە و دابەشکردنی نەوت لە قەزاکانی رەواندز و خەلیفان لە قۆناخی کۆتاییدایە. دەشڵێت، لە مانگی ئەیلوولەوە زیاتر لە 10 بەنزینخانەی سنوورەکە سزادراون.
قایمقامی قەزای عەنکاوە رایدەگەینێت، دوای 53 ساڵ چاوەڕوانی جووتیار و خاوەن زەوییەکانی سنووری عەنکاوە قەرەبوو دەکرێنەوە و دەستکراوە بە دروستکردنی 720 شووقە بۆ کەمدرامەتان. دەشڵیت، پێنج پرۆژەی خزمەتگوزارییان لە گەڕەکەکانی قەزاکەدا بەهۆی قەیران و نەبوونی نەختینە راگیراون.
بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان دەڵێت: "لەدوای سەردانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و راسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ تەرخانکردنی بوودجە بۆ پرۆژەکە بە گوڕوتینەوە کاری تێدا دەکرێت و ئەو دوو بەشە (Lot 4 & 5)ی رێگەکە کە درێژییەکەی 40 کیلۆمەترە لەنێوان کەلار بۆ دەربەندیخان لە هەردوو ئاراستەکە کە دەکاتە 80 کیلۆمەتر 70 کیلۆمەتری تەواوکراوە و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت."
بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکووک دەڵێت، کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی شارەکە بووەتە گرفتێکی گەورە بۆ شارەوانی و ئەو پارەیەی بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک تەرخانکراوە بەشیان ناکات. دەشڵێت، نزیکەی 10 ملیار دیناریان بۆ گەڕەکەکانی دەوروبەری کەرکووک خەرجکردووە.
عەلی رەشاد، سەرۆکی شارەوانیی کەسنەزان میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، کە رۆژانە محەممەد رەحیم پێشکێشی دەکات، باسی لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری کەسنەزان کرد و گوتی، لە مانگی رابردووەوە نزیکەی 14 شەقامی ناوخۆیی لەنێو کەسنەزان بە گوژمەی 284 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی شارەوانی و چوار شەقامیش بە گوژمەی 130 ملیۆن دینار لەلایەن بەڵێندەرانەوە قیرتاوکراون.
قایمقامی هەریر رایدەگەیێنێت، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا بە بەهای نزیکەی چوار ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەریر جێبەجێکراون. رەزامەندیش لەسەر دروستکردنی یاریگەیەکی مۆدێردن دراوەو هەفتەی داهاتووش بەردی بناخەی ناوەندێکی وەرگرتنی گەنم دادەنرێت.
قایمقامی قەزای کۆیە رایدەگەینێت، زۆربەی پرۆژە راگیراوەکانی شارەکەیان بەگەڕخراونتەوە و کاری باشیان تێداکراوە و بەشێکیشیان تەواوکراون. گوتیشی: "ئیدارەی گشتیی یەکێتی بە قەرز پارە دەداتە کۆمپانیاکان بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان."
بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیای سەر بە پارێزگای دهۆک رایدەگەیێنێت، رێگەی نێو ناحیەکە و ئاکرێ دەکرێتە جووتساید، هەروەها بە بەهای زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆن دینار پرۆژەیان لە قۆناخی تەندەرکردندایە. دەشڵێت، لە دوو ساڵی رابردوودا بە بەهای نزیکەی چوار ملیار دینار پرۆژەیان جێبەجێ کردووە
قایمقامی سەیدسادق دەڵێت، لە دوو ساڵی رابردوودا بە بەهای نزیکەی چوار ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزارییان لە سنووری قەزاکەدا جێبەجێکردووە و ئێستا رەزامەندی لەسەر نزیکەی سێ ملیار دیناری دیکە بۆ جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەک دراوە.
بەرپرسێکی کارگێڕیی پارێزگای هەولێر رایدەگەینێت، لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا نزیکەی 10 هەزار سەگی بەرەڵڵا کۆکراونەتەوە و نەزۆککراون، دەشڵێت، ئێستا نزیکەی سێ هەزار سەگ لە شێڵتەرەکەدان.
سەرۆکی شارەوانیی تەقتەق دەڵێت، نەبوونی نەختینە گرفتی بۆ دروستکردوون و لە دوو ساڵی رابردوودا بە بەهای نزیکەی ملیاریك دینار پڕۆژەی خزمەتگوزارییان لە سنوورەکەدا جێبەجێکردووە. دەشڵێت، 94 کۆڵان و شەقامی ناحیەکە پێویستی بە چاککردنەوەیە و پێنج ملیار دیناریان پێویستە.
رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".
سەرۆکی شارەوانیی بنەسڵاوە رایگەیاند، لە چوار ساڵی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە 13 ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزارییان لە قەزاکەدا جێبەجێ کردووە. دەشڵیت، نزیکەی 3000 پارچە زەوییان هەیە بۆئەوەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشی بکەن
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بەحرکە رایدەگەیێنێت، نۆ بیری ئاو لە سنوورەکەیاندا وشکیان کردووە و 20 بیری جێگرەوەش هەڵکەندراون. دەشڵێت، ئاستی ئاوی ژێرزەوی بە جۆرێک دابەزیوە، ئێستا بیرەکانیان 550 مەتر قووڵ دەکەن
بەگوتەی سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ، زۆرینەی ئەو پارەیەی بۆ ئاکرێ تەرخان دەکرێت لەلایەن شارەوانییەوە بۆ پرۆژەی ئاو خەرج دەکرێت کە تێچووەکەی زیاتر 117 ملیار دینارە، ئەمەش وایکردووە زۆرترین بودجەی تەرخانکراو بۆ پرۆژەی ئاوی قەزاکە بێت.
ئەندازیار رێدیر سلێمان، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای دهۆک، میوانی بەرنامەی مژار بوو لە رادیۆی رووداو کە رۆژانە محەممەد رەحیم پێشکێشی دەکات، باسی لە پرۆژە و گرفتەکانی سێکتەری رێگەوبانی پارێزگاکە کرد و گوتی: "لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا زیاتر لە 207 پرۆژەی جۆراوجۆر لە سێکتەری رێگەوبان لەپارێزگاکەدا جێبەجیکراون کە بەهاکەیان زیاتر بووە لە 378 ملیار دینار."
بەڕێوەبەری پرۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ رایدەگەیێنێت، نزیکەی 99%ی پێداویستیی ئاوی قەڵادزێ لە رووباری زێی بچووکەوە دابیندەکرێت و رۆژانە نزیکەی 30 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بەرهەمدەهێنن. دەشڵێت، گلدانەوە و بەردانەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە بەردەوام گرفتیان بۆ دروست دەکات
سنووری کۆمەڵگەی شاوێس و دەوروبەری 53 بیری 'ئیرتیوازی' هەن، بەڕێوەبەری ئاوی سنوورەکە دەڵیت، تاوەکو پرۆژەی ئاوی ئیفراز چوار تەواو نەکرێت، گرفتەکە بەتەواوی چارەسەر نابێت، ئەم ساڵ حەوت بیر لە سنوورەکەدا وشکی کردوون لەوانە؛ بیری ژمارە (11، 12، 8، 5، 6، 34، 36).
قایمقامی قەزای رواندز رایدەگەیێنێت، سەرەڕای قەیرانی دارایی؛ لە ساڵی رابردوودا توانیویانە چەند پرۆژەیەکی گرنگ لە کەرتی رێگەوبان و ئاو لە سنووری قەزاکەیان جێبەجێ بکەن. دەشڵێت، نزیکەی 70 هاونیشتمانی مۆڵەتیان پێدراوە بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەویی سندووقی.
بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری لە ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیێنێت، لە ساڵی رابردووەوە بە بەهای زیاتر لە چوار ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزارییان لە ناحییەکەیاندا جێبەجێکردووە.
گوتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ دۆخی کارەبا خراپتر بووە و مانگی تەممووزی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی پار سێ کاژێر کەمتر کارەبا دراوەتە هاونیشتمانیان.
سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر دەڵێت، لە مانگی رابردووەوە زیاتر لە 100 خاوەن موەلیدە بەهۆی سەرپێچیکردنەوە سزا دراون. دەشڵێت: "هەر موەلیدەیەک دووکەڵ بکات، خاوەنەکەی سزا دەدرێت."
قایمقامی قەزای پێنجوێن دەڵێت، نزیکەی 10 ساڵە هیچ پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریی ستراتیژی بۆ سنوورەکەیان نەکراوە. دەشڵیت، بەهۆی قەیرانی داراییەوە، بە بەهای نزیکەی 14 ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزارییان راگیراون.
بەرهەم رەسووڵ، سەرۆکی شارەوانیی رانیە میوانی بەرنامەی (مژار) بوو لە رادیۆی رووداو کە رۆژانە محەممەد رەحیم پێشکێشی دەکات و باسی لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و گرفتەکانی سنووری قەزای رانیە کرد و گوتی: "دوای سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ رانیە، رەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ ئەو پڕۆژانەی تەواو نەکرابوون. ئێستا بەشی زۆری ئەو پڕۆژانە تەواو کراون و کارکردن لە بەشێکیشیان بەردەوامە".
جێگری بەڕێوەبەری ئاوی کەرکووک رایدەگەینێت، نزیکەی 500 هەزار هاوبەشی ئاو لە شاری کەرکووک هەن، بەڵام کەمتر لە 150 هەزاریان تۆمارکراون. دەشڵێت، ئاستی ئاوی ژێر زەوی لەسنوورەکەیان بەردەوام لەدابەزیندایە و لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا شەش بیری ئاو وشکبوون.
گوتەبێژی کارەبای گەرمیان دەڵێت، 4.7٪ـی کارەبای بەرهەمهێندراوی هەرێمی کوردستان دەدرێتە سنوورەکەیان کە 115 مێگاواتە و لەسەر ئەو بنچینەیەش رۆژانە 12 بۆ 13 کاژێر کارەبا دەدەنە هاوبەشان. دەشڵێت، بەهۆی ئەوەی لە رێگەی هێڵی کارەبای گەرمیانەوە کارەبا دراوەتە پارێزگای دیالە، گرفت بۆ ڤۆڵتییەی کارەبای سنوورەکە دروستبووە.
یاریدەدەری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە 10 رۆژی رابردوودا خزمەتگوزاریی دوو شار لە کۆمپانیای جێبەجێکار وەرگیراونەتەوە و دراونەتە کۆمپانیا دیکە؛ ئەمڕۆ لیژنەی چاودێری بەدواداچوون بۆ دوو شاری دیکە دەکات و ئەگەر سەرپێچییان کردبێت دەدرێنە تەندەر و کۆمپانیای دیکە.
بەڕێوەبەری شوێنەواری ئیدارەی سۆران رایدەگەیێنێت، لەماوەی نۆ مانگی رابردوودا 12 کەس بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە پارچەی شوێنەواری و هەڵکۆلێنی نایاسایی دەستگیرکراون. دەشڵیت، هێشتا نزیکەی 70٪ی سنووری ئیدارەی سۆران رووپێوی شوێنەواری بۆ نەکراوە.
کەمیی کاژێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی وای کردووە هاونیشتمانیان رووبکەنە بەکارهێنانی "موبەریدە" و، بەگوێرەی رووپێوییەکی مەیدانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ئیدارەی سۆران، بەکارهێنانی ئەو ئامێرە هۆکارێکە بۆ ئەوەی کێشەی کەمئاوی لە ئیدارەکە دروست ببێت.
ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە سنووری ناحیەی بەحرکەی هەولێر، لە ماوەی 27 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 360 مەتر دابەزیوە و لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی ناحییەکە دەڵیت، 17 بیری ئیرتیوازی لە سنوورەکەیاندا ئاستی ئاویان کەمیکردووە و وشکیان کردووە.
بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی هەولێر دەڵێت، رێگەی مامە جەلکە - هیران بە گوژمەی سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار نۆژەن دەکرێتەوە. دەشڵیت، لە ماوەی ئەم ساڵدا زیاتر لە 21 هەزار تۆن قیریان لە چاککردنەوەی شەقام و رێگە سەرەکییەکانی سنووری پارێزگای هەولێردا بەکارهێناوە
بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی 15 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی سنوورەکە وەرگیراوە. دەشڵێت: بڕیارە بەم نزیکانە بەغدا بڕی 20 ملیار دیناری دیکە بۆ پارەی گەنمی جووتیاران بنێرێت.
بەڕێوەبەری ئاوی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، لە شەش ساڵی رابردوودا ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە سنووری قەزاکە زیاتر لە 50 مەتر دابەزیوە و بەردەوام مەترسی لەسەر وشکبوونی بیرەکان هەیە.
بەڕێوەبەری سایلۆکانی پارێزگای دهۆک دەڵێت، تائێستا زیاتر لە 10 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی پارێزگاکە وەرگیراوە. دەشڵێت، ئەو بڕەی عێراق دیاریکردووە، سەپاندن بووە بەسەر هەرێمی کوردستاندا و 74٪ـی گەنمی پارێزگاکە وەرناگیرێت.
لێپرسراوی پرۆژەی دارستانی ئەزمەڕ دەڵێت، ئاگرکردنەوە لە ئەزمەڕ، گۆیژە و نزیک دارستانەکان قەدەخەیە؛ باس لەوەش دەکات: "نزیکەی 17 هەزار دار لە گۆیژە و ئەزمەڕ گرفتی ئاودانیان هەیە".
بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر رایدەگەیێنێت، زۆرترین دابەزین لە ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە سنووری قەزای قوشتەپەیە و ئەم ساڵ 20 بیر مەترسیی وشکبوونیان لەسەرە. دەشڵیت، "لە مانگی رابردوودا پەمپی 20 بیر بەهۆی هەورە برووسکەوە سووتاون."
قایمقامی قەزای دەربەندیخان رایدەگەینێت، بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی شارەکە تەرخانکراوە و ئەگەر گرفت دروست نەبێت سەرەتای ساڵی داهاتوو پرۆژەکە تەواو دەبێت. دەشڵیت، قەزاکەیان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و شارەوانییەوە فەرامۆشکراوە.
لەبارەی هۆکاری کەمبوونەوەی ترانزێت، ئەحمەد کەلاری دەڵێت، هۆکاری کەمبوونەوەی باری ترانزێت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو بازرگانانەی کە کاڵا و شمەک هاوردە دەکەن بەشێوەی ترانزێت ئەوا لە سەکۆی پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بێبەش دەکرێن، بۆیە بازرگانانیش هاوردەکردنی کاڵایان لەو رێگەیەوە راگرتووە.
سەرۆکی شارەوانیی قەزای خەبات رایدەگەینێت لەماوەی رابردوودا بە بەهای نزیکەی دوو ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزارییان لە ناوەندی قەزای خەبات خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان رایدەگەیێنێت، رێژەی 71٪ی رێگەی کەلار - دەربەندیخان تەواوکراوە و کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە بەچڕی کاری تێدا دەکات. دەشڵێت، زۆرینەی گوندەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان تۆڕی رێگەوبانیان نییە.
بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم چێندراوە، پێشبینی ئەوە دەکەن بەرهەمی ئەم ساڵ بگاتە یەک ملیۆن تۆن. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەلاریش دەڵێت، لە گەرمیان دروێنەکردنی گەنم دەستی پێکردووە و 75%ی بەرهەمی سنوورەکە پێگەیشتوون
بەڕێوەبەری گشتیی ئاوەدانکردنەوە و رێگەوبانی سلێمانی رایدەگەینێت، زۆرینەی پرۆژەی رێگە سەرەکییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی نەبوونی نەختینەوە کێشەیان بۆ دروستبووە. دەشڵیت، رێگەی وا هەیە بە کەڵکی نۆژەنکردنەوەش نەماوە.
شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە هەرێمی کوردستانن بۆ گفتوگۆکردن و هەڵسەنگاندنی بەرهەمی گەنمی ئەم ساڵی هەرێمی کوردستان. شاندەکە دوای گەڕانەوەیان کۆنووسێک دەدەنە وەزارەتی کشتوکاڵ و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی بەرهەمی گەنمی ئەم ساڵی کوردستان
لە سنووری پارێزگای هەولێر لەکۆی 32 هەزار تاکسی، نزیکەی 30 هەزاریان لۆگۆیان بۆکراوە. بەڕێوەبەری گواستنەوەی هەولێر دەڵێت، هەر تاکسییەک لۆگۆی نەکردبێت، شۆفێرەکەی سزا دەدەرێت.
نزیکەی 600 باخچە، پارک و بلوار لە شاری سلێمانی هەن، کە زیاتر لە سێ ملیۆن مەتر دووجا سەوزایی لەخۆدەگرن. ساڵی رابردووش 29 بلوار و باخچە دروستکراون و نۆژەن کراونەتەوە
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیێنێت، لە ماوەی مانگی ئاداری رابردوودا نزیکەی 7000 سەردانی فرۆشگە و شوێنکارەکانیان کردووە، 547 فرۆشگە و شوێن پسووڵەی سەرپێچییان بۆ کراوە. دەشڵێت، بەگوێرەی سەردانەکانیان رێژەی سەرپێچییەکان کەمتر لە 10% بووە، ئەوەش "ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە."
کرێی خوێندنی پارالێڵ لەسەر دوو بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا داشکێنرا، بەرپرسێکی وەزارەتەکەش بە رووداوی گوت، داشکاندنەکە گەیشتووەتە 40٪ و ئەو خوێندکارەی پێشتر پارەکەی دابێت، زەحمەتە بۆی بگەڕێنرێتەوە.
بەڕێوەبەری شارەوانیی 3ی هەولێر رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 255 تۆن قیریان لە چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی شەقامە نێوخۆییەکاندا بەکارهێناوە. دەشڵێت، "ئەم ساڵ رێگەپێدان بۆ نزیکەی 950 پارچە زەویی دەستپێدەکات لە کەرتی دوو هەزاری گەڕەکی ئاودل پرێست".
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی دهۆک بە رووداوی راگەیاند لافاوەکەی هەفتەی رابردوو زیانی نزیکەی دوو ملیار دیناری بە کەرتی رێگەوبان گەیاندووە.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر رایدەگەیێنێت، دابەشکردنی سەبەتەی دووەمی خۆراک لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستیپکردووە، ئێستا لەنێو شاری هەولێر خۆراک دابەش دەکەن. دەشڵێت، بۆ لەمەودوا وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە رێگەی کارتی بانکییەوە پارە لە بریکارەکانی خۆراک وەردەگرێت
بەڕێوەبەری ئەوقافی پشدەر رایدەگەیێنێت، لە کۆی 300 مزگەوت لە دەڤەرەکەدا، زۆرینەی مزگەوتەکانیان پێشنوێژ و گوتارخوێنەکانیان خۆبەخشن. دەشڵێت، موڵکێکی زۆریان هەیە بەڵام نەبوونی دەسەڵاتی کارگێڕی ئاستەنگی بۆ دروستکردوون بۆ تۆمارکردنی موڵکەکانیان.
وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی دهۆک دەڵێت، زیانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر لە شەش ملیار دینار بووە. دەشڵێت، ئەو ماڵانەی لەسەر رووباری هشکەڕۆ بە زێدەڕۆ دروستکراون شوقەیان پێدەدرێت و شوێنەکە چۆڵدەکەن.
قایمقامی قەزای کفری رایدەگەینێت، بە بەهای نزیکەی 15 ملیۆن دۆلار پرۆژەی خزمەتگوزاری لەسنوورەکەیاندا راگیراون. دەشڵیت، پرۆژەی رێگەی کفری- کوڵەجۆ بەگوژمەی نزیکەی شەش ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.
داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین 69% کەمیکردووە. بەرپرسێکی بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی دەڵێت، رسووماتی باج و گومرگ لە هەرێمی کوردستان زیاترە بەراورد بە عێراق، ئەوەش وایکردووە بازرگانان رێڕەوی بازرگانییان بگۆڕن؛ ئێستا عێراق سەکۆی ئەلیکترۆنیی گومرگی داناوە و بە جێبەجێکردنی دەبێت 50%ی داهاتی گومرگەکان بگەڕێتەوە بەغدا
بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەکچی دەڵێت، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە شەش ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزارییان جێبەجێکردووە و ئێستا لە کۆی 35 کیلۆمەتر رێگەی سەرەکی لە ناوەندی ناحیەکە تەنیا سێ کیلۆمەتر ماوە قیرتاو بکرێت، دەشڵێت، لەکۆی 12 گوند، رێگەی 10 گوندی سنوورەکە قیرتاو کراوە.
لێپرسراوی تاقیگەی بەکترۆلۆجیی ئاو و خۆراک لە سلێمانی، هۆشداریدەدات لە بەکارهێنانی مادە رەنگدارەکان بۆ خواردن و خواردنەوەکان و دەڵێت: "ئەگەر بە رێژەی ستاندارد و دیاریکراو بەکارنەهێنرێت دەبێتە هۆی نەخۆشیی کوشندە."
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ رایگەیاند، لەکۆی نزیکەی 53 هەزار هاوبەشی کارەبا نزیکەی 42 هەزاریان پێوەری زیرەکییان بۆ دانراوە. دەشڵێت، نزیکەی 13 ملیار دینار پارەی قەرزی کارەبا لای هاوبەشانە.
نرخی بیتکۆین بەردەوامە لە شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان و ئەمڕۆش ئاستی 66 هەزار دۆلاری شکاند. بەوەش تەنیا 3 هەزار دۆلار لە بەرزترین ئاستی نرخەکەی لە مێژوودا، دوورە.
پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان زیاتر لە سێ هەزار مامۆستا بە نەهاتوو هەژمارکراون و دەشڵێت، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیار لەسەر دواخستنی تاقیکردنەوەکان و کەمکردنەوەی پرۆگرام دەدات.
بەرزان کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو باسی لەو پرۆژانە کرد کە ساڵی رابردوو لە سنوورەکە جێبەجێ کراون و ئەوانەشی کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانیان راگیراوە.
جێگری سەرۆکی لقی دهۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان دەڵێت، دەیان پڕۆژە لە سنووری پارێزگاکە هەن بەهۆی نەبوونی پارەوە بەڵێندەران ئامادەنین وەریبگرن. دەشڵێت، "زیاتر لە 300 ملیار دیناری پارەی بەڵێندەران لای حکومەتە و چەندین بەڵێندەر مایەپووچبوون."
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، ئەگەر حکومەت و وەزارەتی كشتوكاڵ هەنگاوی پێویست و بەپەلە نەگرنەبەر، ئەوا تاوەکو جەژنی رەمەزان نرخی کیلۆیەک گۆشت نزیک دەبێتەوە لە 30 هەزار دینار.
بەڕێوەبەری ناوەندی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان رایدەگەینێت، بەهۆی لافاوی چەند رۆژی رابردوو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار زیانی لێکەوتووەتەوە. دەشڵیت، زیاتر لە 200 خێزان زیانیان پێگەیشتووە.
بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لە نزیکەی شەش هەزار کیلۆمەتر رێگەی سەرەکی لە سنووری پارێزگای هەولێر و 90٪ی رێگەکان پێویستیان بە چاککردنەوەیە.
قایمقامی قەزای دووکان رایدەگەیێنێت، پێنج پرۆژەی خزمەتگوازی و پرۆژەیەکی ستراتیژییان بەهۆی قەیران و نەبوونی بوودجەوە راگیراون. دەشڵێت، تۆمارکردن و تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانی سنووری قەزاکە بەشی زۆری تەواوکراوە و دەبنە یەکەم قەزا لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بەو پرۆسەیە بهێنن.
نوێنەری تەندروستیی سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی دەڵێت، حکومەت هیچ کۆنترۆڵێکی بەسەر بازاڕی ئۆنلایندا نییە، فرۆشتنی دەرمان لە رێگەی ئۆنلاینەوە فێڵی گەورەی تێدا دەکرێت و خەڵکێکی زۆر بەناوی "دەرمانی زیادکردنی توانای سێکسی و شەکرە هەڵخەڵەتێنراوە". دەشڵێت، ساڵی رابردوو چوار کەس کە خۆیان دەرمانیان دروستدەکرد و دەیانفرۆشت، درانە دادگە و شوێنەکانیشیان داخران.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە شەش هەزار سەردانیان بۆ بازاڕ و فرۆشگەکان هەبووە و 614 شوێن بە بڕی نزیکەی 40 ملیۆن دینار سزا دراون، دەشڵێت، "سەرپێچییەکان کەمترە لە 10٪، ئەوەش رێژەیەکی باشە".
بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتیی دهۆک دەڵێت، بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کەمکردنەوەی کرێکاری بیانی لە کەرتی تایبەت لە سەرەتای ئەمساڵەوە خراوەتە واری جێبەجێکردنەوە و، تائێستا 147 کرێکار لە پارێزگای دهۆک دەستبەرکراون بۆ خانەنشین بوون.
قایمقامی قەزای چۆمان رایدەگەیێنێت، هەردوو وێستگەی 132 کەیڤی چۆمان و 33 کەیڤی حاجی ئۆمەران خراونەتەکار و لەژێر تاقیکردنەوەدان. دەشڵێت، ئەم ساڵ حەوت کیلۆمەتر و نیوی رێگەی حاجی ئۆمەران بۆ چۆمان تەواو دەکرێت و رێگەی هامڵتۆنیش نۆژەندەکرێتەوە.
بەڕێوەبەری ئاوی شاوێس رایدەگەیێنێت، ساڵی رابردوو نۆ بیری نوێ هەڵکەندراون و ئاستی ئاوی ژێرزەوی لەسنوورەکەدا نزیکەی 50 مەتر دابەزیوە. دەشڵێت، نەبوون و کەمی کارەبای نیشتمانی گرفتی سەرەکییە لەدابەشکردنی ئاو بەسەر هاونیشتمانییاندا.
قایمقامی قەزای ئاکرێ رایگەیاند، بۆ ساڵی 2024 چەندین پرۆژەی ستراتیژی لە بواری وەبەرهێنان لە سنووری قەزای ئاکرێ جێبەجێ دەکرێن، کە بەشی زۆری پرۆژەکان رەزامەندییان وەرگیراوە و لە نزیکترین کاتدا رادەگەیێندرێن.
نزیکەی 120 رۆژە مامۆستایان ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕینیان بایکۆت کردووە، پەروەردەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەینێت، لەکۆی هەزار و 408 خوێندنگە و قوتابخانە، تەنیا 507 قوتابخانە و خوێندنگە دەستیان بە دەوام کردووەتەوە.
لە دوێنێوە لە هەرسێ بەنداوی دووکان، دەربەندیخان و دهۆک نزیکەی 84 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدراەوەتەوە کە زۆرترینی لە دووکان بووە و شەش بەنداوی بچووکیش سەرڕێژبوون. بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو بەنداوانەی بڕیاربوو عێراق دروستیان بکات، هێشتا هیچ هەنگاوێک بۆ دروستکردنیان نەنراوە.
بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی سۆران رایدەگەیێنێت، 25٪ی سەرچاوی ئاوی سۆران گرفتی بۆ دروست بووە بەهۆی شکانی بۆری ئاوی بێخاڵ و سێ تیمی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان سەرقاڵی چاککردنەوەین.
بەڕێوەبەری ناحیەی شوان لە پارێزگای کەرکووک دەڵێت، ساڵی رابردوو نزیکەی شەش ملیار دیناریان لە پرۆژە خزمەتگوارییەکانی سنووری ناحیەی شوان خەرجکردووە، دەشڵیت، لەبودجەی 2023 نزیکەی 10 ملیار دینار بۆ سنوورەکەیان تەرخانکراوە و ئەم ساڵ رێگەی شوان - چەمچەماڵ قیرتاو دەکرێت.
قایمقامی قەزای مەخموور رایدەگەیێنێت، ساڵی رابردوو بە بەهای نزیکەی 18 ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەموو سێکتەرە خزمەتگوزارییەکانی سنوورەکەدا جێبەجێ کراون. دەشڵیت، هیچ قوتابخانەیەک لە مەخمووردا نییە دوو دەوامی بێت و لە ئاییندەیەکی نزیکیشدا دابەشکردنی ئاو دەبێتە 24 کاژێری
کارەبای گەرمیان رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ بەگوژمەی 22 ملیار دینار پرۆژەیان لە سێکتەری کارەبا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان جێبەجێ کردووە و هیچ گوندێک لەسنوورەکەدا نامێنێت کارەبای پێنەگات. دەشڵێت، "پشکی کارەبای سنوورەکە 85 میگاواتە، بەڵام خواست لەسەر کارەبا نزیکەی 200 مێگاواتە."
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی سلێمانی رایدەگەیێنێت، کارکردن لە رێگەی کەلار - دەربەندیخان بەردەوامە و نزیکەی 63٪ی کارەکانی تەواو بووە و رێگەی باشماخ - پێنجوێنیش کارکردن تێیدا دەستی پێکردووتەوە. دەشڵیت، ئەم ساڵ رێگەی نزیکەی 27 گوند قیرتاوکراون.
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی گەرمیان رایدەگەینێت، حکومەتی عێراق مامەڵەیەکی سیاسییانە لەگەڵ پرسی ئاوارەکاندا دەکات و هێشتا زیاتر لە 30 هەزار ئاوارەی نێوخۆیی لەسنووری ئیدارەی گەرمیاندا هەن کە لە دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن، دەشڵێت، "زیاتر لە شەش ملیار دینار کریێ قەرزی کارەبا و ئاو و زەوی کەمپەکان لای حکومەتی عێراقە."
سەرۆکی شارەوانیی شاوێس رایدەگەینێت، تائێستا نزیکەی 100 داواکاریی زەوی سندووقییان پێشکێشکراوە و 64 مامەڵەیان مۆڵەتیان پێدراوە و تەواوکراون. دەشڵیت، ئەمساڵ بە گوژمەی نزیکەی 700 ملیۆن دینار پرۆژەی خزمەتگوزارییان لە سنووری شارەوانیی شاوێس جێبەجێکردووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا لە پارێزگای دهۆک رایدەگەینێت ئەم ساڵ بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزارییان لە سێکتەرەکانی رێگەوبان، ئاو و ئاوەڕۆ و پەروەردە جێبەجێکردووە. دەشڵێت، بەمنزیکانە رێگەی سەرەکی نێو ناحیەکە دەکرێتە جووتساید و سێ بیری ئیرتیوازیش لە ناحیەکە لێدەدرێت.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک دەڵێت، تائێستا زیاتر لە 13 هەزار هاوبەش لە سنووری پارێزگاکە کارەباکەیان کراوەتە پریپەید. دەشڵێت، 67٪ی هاوبەشانی کارەبا پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە و نزیکەی 10 هەزار هاوبەش ماون بۆیان ببەسترێت.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ دەستکراوە بە دابەشکردنی دەیەم بەشەخۆراکی ئەمساڵی هاونیشتمانیان، کە دەبێتە دوایین بەشەخۆراکی ئەم ساڵ. دەشڵێت، تائێستا هیچ شتێکی فەرمی نییە بۆ زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانە.
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای دهۆک دەڵێت، حکومەتی عێراق نزیکەی 200 ملیار دینار قەرزی پارەی کارەبا و کرێی زەوی جووتیارانی پارێزگای دهۆکی لەلایە. دەشڵێت، گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال زۆر بەسستی بەڕێوە دەچێت و حکومەتی عێراق هیچ هاوئاهەنگ نییە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەهۆی کێشەی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای کار، ناردنی بەنزینی 750 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان راگیراوە. دەشڵێت، تائێستا هیچ بڕە نەوتێکیان لەو نەوتە بەدەست نەگەیشتووە کە بڕیارە بەغدا بینێرێت
قایمقامی قەزای بنەسڵاوە رایدەگەیێنێت، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، بەگوژمەی 10 ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزارییان جێبەجێکردووە کە زۆرینەی دروستکردنی شەقام بووە. دەشڵێت، "بۆ ساڵی داهاتوو گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکە نوێیەکان کاری لەپێشینەیان دەبێت".
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا بەرهەمهێنانی هێلکە 255% زیادیکردووە و پرۆژەکانی بەخێوکردنی مانگای شیردەر 22% و پرۆژەی دابەستنی ئاژەڵیش 53% زیادیکردووە.
قایمقامی قەزای شارەزوور دەڵێت، چەندین پرۆژەی خزمەتگوزارییان بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراوە و کاریان تێدا ناکرێت. دەشڵێت، پرۆژە هەیە 97%ـی تەواوکراوە، بەڵام کارکردن تێیدا وەستاوە.
قایمقامی قەزای مێرگەسۆر رایدەگەینێت، رۆژانە نزیکەی دوو هەزار و 300 گەشتیار لە دەروازەی سنووریی زێت لەنێوان هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان هاتووچۆ دەکەن. راشیگەیاند: "ئەم ساڵ بە بەهای نزیکەی پێنج ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە کەرتی رێگەوبان و ئاو و کارەبا لەسنووری قەزاکەدا جێبەجێ کراون."
لێپرسراوی هۆبەی کەشناسی لە کشتوکاڵی سلێمانی دەڵێت، لە زۆرینەی ناوچەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان پەڵەی داوە. سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی جووتیارانیش دەڵێت،" حکومەت هیچ هاوکارییەکی جووتیاران ناکات، لەکاتێکدا ساڵانی رابردوو هاوکاری دەکران."
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر رایدەگەینێت، لەهەموو ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بارانی پێویست باریوە و پەڵەیداوە. دەشڵێت، ئەم ساڵ نزیکەی 600 هەزار تۆن بەرهەمی سەوزە و میوەیان رەوانەی بازاڕەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق کردووە.
لەماوەی یازدە مانگی رابردوودا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان 600 رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە کە سێ رووداویان خنکان بووە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان دەڵێت، ئامادەکارییان بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو لە سنووری گەرمیان کردووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ دەڵێت، لەماوەی دوو ساڵدا بە گوژمەی نزیکەی یەک ملیار و 200 ملیۆن دینار پرۆژەی خزمەتگوزارییان سنووری ناحیەکە و گوندەکانی جێبەجێکردووە. دەشڵێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سنوورەکەیان کۆتایی دێت.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیێنێت، بەراورد بە ساڵی رابردوو رووداوەکان روویان لە هەڵکشان کردووە. لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەم ساڵ زیاتر لە یەک هەزار و 700 رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە و بەهۆیانەوە زیاتر لە 40 کەس گیانیان لەدەستداوە. دەشڵیت، لە ماوەی رابردوودا بەدواداچوون بۆ مەرجی سەلامەتی 55 هۆڵی ئاهەنگ و بۆنە کراون.
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان نزیکەی 20 هەزار دۆنم بە تەماتە و خەیار و باینجان داچێنراوە و بەراورد بە دووساڵی رابردوو، بەروبوومە کشتوکاڵییەکان باشتربوون. دەشڵێت، "گەرمیان دوو ساڵی زۆر سەخت و قورسی بەڕێکرد، بەڵام حکومەت هیچ هاوکارییەکی نەکردین."
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی دەڵێت، ئەم ساڵ بەرهەمی میوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی نزیکەی 50٪ کەمیکردووە و لە بەرامبەردا بەرهەمی سەوزە (تەماتە و خەیار) نزیکەی 25٪ زیادیکردووە. دەشڵێت، "پڕۆژەی گەشتوکاڵ" لەسەر رووبەری 500 دۆنم زەوی لە سلێمانی جێبەجێ دەکەن.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیێنێت، زیاتر لە دوو هەزار خۆبەخشی تەندروستییان هەیە کە نزیکەی 50٪ی کارمەندانی کەرتەکە لە دەڤەری راپەڕین پێکدەهێنن. دەشڵیت، بەهۆی نەبوونی نەختینە و خەرجنەکردنی پارە بۆیان، کۆمپانیاکانی دابینکردنی دەرمان ئامادەنین تەندەری كڕینی دەرمان وەربگرن.
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە 10 مانگی رابردوودا زیاتر لە هەشت هەزار شوێن و دووکان سزادراون، نزیکەی 500 تۆن ماددەی خراپ و ماوەبەسەرچوویان لەنێوبردووە. دەشڵێت، "بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان پشکنین بۆ راستی و دروستیی ئەو برنجەی لە بازاڕدا هەیە، دەکرێت."
قایمقامی قەزای پیرمام دەڵێت، ئەمساڵ پڕۆژەی ئاوی پێنج گوندی سنوورەکە بە گوژمەی نزیکەی ملیارێک و 500 ملیۆن دینار جێبەجێکراون. دەشڵێت، بە پلە یەک، گرنگی بە پڕۆژەکانی ئاو و ئاوەڕۆ دەدەن، پاشان دروستکردنی شۆستە و قیرتاوکردن.
رێگەوبانی دهۆک رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ 71 پڕۆژەی رێگەوبان لە سنووری پارێزگاکە جێبەجێکراون کە 151 گوندی سنوورەکە لێی سوودمەند دەبن. دەشڵیت: "لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بانگەوازی تەندەر بۆ پێنج پڕۆژەی ستراتیژیی رێگەوبان دەکەن کە بەهاکەی 162 ملیار دینارە".
بڕی 50٪ داشکاندن لەکرێی خویندن بۆ ئەو خێزانانە دەکرێت، کە دوو خوێندکار یان زیاتریان بەشێوەی پارالێڵ یان ئێواران دەخوێنن، هەروەها شاندێکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی دانپێدانانی ئەو زانکۆیانەی، تائێستا لەلایەن بەغداوە دانیان پێدا نەنراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، هەرێمی کوردستان لە چەند بەرهەمێکدا گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی. دەشڵێت، "ئێستا سەرقاڵی هەناردەکردنی بەربوومی کشتوکاڵی و پەلەوەرین." گوتیشی، 31 رێککەوتن و یاداشتنامەیان لە کەرتی کشتوکاڵیدا لەگەڵ وڵاتان واژۆکردووە و بەمنزیکانە مریشک و هێلکە و پەتاتە هەناردەی دەرەوە دەکەن.
بەڕێوەبەری گواستنەوەی هەولێر رایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 29 هەزار تەکسی لەپارێزگای هەولێر لۆگۆی تایبەتیان لێدراوە و دەشڵێت، هەر تەکسییەک لۆگۆی نەبێت، هەرکاتێک ئەفسەری هاتووچۆ بیبینێت، بەبڕی 40 هەزار دینار سزای دەدات.
بەڕێوەبەری ئاوی شاوێس دەڵێت، ئەمساڵ 15 بیر وشکی کردووە و ئاستی ئاوی ژێرزەوییش نزیکەی 50 مەتر دابەزیوە. دەشڵێت، "نزیکەی 80٪ی هاوبەشانی ئاو پێوەری ئاویان بەستووە."
سەرۆکی شارەوانیی قەزای بەردەڕەش دەڵێت، شەش پڕۆژەی خزمەتگوزاری بەگوژمەی حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار لە ناوەندی قەزاکە لە قۆناخی جێبەجێکردندان. دەشڵێت، بەتەواوکردنی ئەو پڕۆژانە، 60٪ـی قەزاکە قیرتاو و کۆنکرێت دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان رایدەگەینێت، تاکە شێڵتەری داڵدەدانی ئافرەتان لە گەرمیان کاتییە و هێشتا باڵەخانەی تایبەت بە خۆی نییە، دەشڵێت، لە سنووری گەرمیان "نزیکەی شەش هەزار" نیڤشکان سوودمەندن لە هاوکاریی تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی.
لێپرسراوی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر رایدەگەینێت، مانگی رابردوو لە شاری هەولێر بە تێکڕا 13 کاژێر کارەبای موەلیدە دراوەتە هاونیشتمانیان، دەشڵێت، بەهۆی سەرپێچیکردنەوە 24 خاوەن موەلید سزا دراون.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پریپەید دەکات، گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە و پێداچوونەوە بە کۆی پرۆسەی سیستمی کارەبای پریپەید دەکرێت؛ لەوانەش نرخی کارەبای پریپەید.
هەفتەی داهاتوو کۆدی دامەزراندنی یەکەمەکان کارا دەکرێت
نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، تائێستا کۆدی دامەزراندنی دەرچووانی یەکەمی زانکۆکان لە هیچ پارێزگایەکی عێراق کارا نەکراوە. دەشڵێت، بەشێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە دانیان پێدا نەنراوە، ئەوەش گرفت بۆ دەرچووانی ئەو زانکۆیانە دروست دەکات.
یاریدەدەری پارێزگاری هەولێر دەڵێت نزیکەی پێنج مانگە لەسەر سەرپێچی و زیاد وەرگرتنی پارەی خزمەتگوزاری، 10 شاری نیشتەجێبوونیان داوەتە دادگە، بەڵام تاوەکو ئێستا دادگە بڕیاری کۆتایی لەسەر نەداون، دەشڵیت، هەر شارێکی نیشتەجێبوون چەند پارەی زیادە لە دانیشتووانی پڕۆژەکە وەربگرێت، دووهێندە سزادەدرێت.
دەستەی گەشتوگوزار: هەر شوێنێکی گەشتیاری 75٪ـی دەستی کاری خۆماڵی نەبێت، مۆڵەتەکەی نوێ ناکەینەوە
بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک رایگەیاند، چەندین پڕۆژە لە ناحیەکەیان بە گوژمەی 8-9 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن، لەوانەش رێگەیەکی 10 کیلۆمەتری بۆ گوندەکانی دەوروبەری ناحیەکە. دەشڵێت، كێشەی کەمیی باڵەخانەی قوتابخانەیان هەیە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کۆمپانیای خانووبەری حاجی سەلام فێڵ لە خەڵک و حکومەت دەکات و خۆیان لە باجدان دزیوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی خاوەنی کۆمپانیایەکی بواری کەرتی خانووبەرە لە رادیۆی رووداو گوتی، " فەرمانگەی باج وەک دز سەیرمان دەکات" و هیچ رێز و قەدرێک بۆ خاوەن کارەکان دانانێن.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ زیاتر لە 29 هەزار قوتابی لە پۆلی یەک وەرگیراون. دەشڵێت، بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە 10 قوتابخانە لە نۆژەنکردنەوەدان و 83 قوتابخانەش لە سنووری پەروەردەی سلێمانی پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
بەڕێوەبەری سامانی ماسی رایدەگەیێنێت، بەرهەمی سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان ساڵانە نزیکەی 8 هەزار تۆنە و نزیکەی 65%ی خواست و پێداویستیی نێوخۆیی پڕ دەکاتەوە. دەشڵێت، 411 پرۆژەی مۆڵەتپێدراوی بەرهەمهێنانی ماسی لە هەرێمی کوردستان هەیە
بەڕێوەبەری رێکخستنی پسوولەی خۆراک لە پارێزگای دهۆک رایدەگەیێنێت، گۆڕینی فۆرمی خۆراک بۆ کارتی دیجیتاڵی هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و نزیکەی 95%ی پسوڵەی خۆراک لە دهۆک کراونەتە دیجیتاڵی. دەشڵێت، لە مانگی ئەیلوولەوە لە پارێزگای دهۆک دابەشکردنی خۆراک بە پسوولەی دیجیتاڵی دەبێت
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی رایگەیاند، تائێستا بۆیان یەکلانەبووەتەوە ئەو پەتایەی سکچوون و رشانەوە کە لەنێو منداڵاندا لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە کۆلێرایە. دەشڵێت، لە هەفتەی رابردووەوە رۆژانە نزیکەی 70 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون
نوێنەرێکی گەرمیان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، نزیکەی 260 گۆڕی بەکۆمەڵ لە باشووری عێراق هەن و تائێستا هیچ هەوڵێک نەدراوە بۆ هەڵدانەوەیان، کە بەشێکیان مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە. دەشڵێت، گرفتی 171 رووفاتی ئەنفالکراوانی گەرمیان لە دادپزیشکیی بەغدا هۆکارە بۆئەوەی پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بوەستێت
بەڕێوەبەری ئاوی کەلار رایدەگەیێنێت، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، کەلار تاکە شارە گرفتی کەمئاوی نییە و هەموو رۆژێک 85 هەزار مەترسێجا ئاو بەسەر دانیشتووانی شارەکەدا دابەشدەکەن. دەشڵێت نزیکەی 95٪ـی هاوبەشانیش پێوەری ئاویان بەستووە.
قایمقامی قەزای ئامێدی رایدەگەیێنێت، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا 197 پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە بەهای نزیکەی 143 ملیار دینار لەسنووری قەزای ئامێدی و ناحیەکانی جێبەجێ کراون. دەشڵێت، پڕۆژەی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای هایدرۆپاوەری گەلی رەشاڤە تەواو بووە و 37 مێگاوات کارەبا دەداتە تۆڕی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان
رێبەر نازم، بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش بە رادیۆی رووداوی گوت، ئەمساڵ و ساڵی رابردوو نزیکەی 25 بیری ئاوی خواردنەوە لە سنووری قەزای بەردەڕەش گرفتیان بۆ دروستبووە و ئاستی ئاوییان زۆر کەمیکردووە بەشێوەیەک 5 بیریان وشکی کردووە.
جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر رایدەگەیێنێت، ئەمساڵ بای نزیکەی حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار کاری دروستکردنی شەقام و شۆستە و ئاوەڕۆ لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک لە هەولێر جێبەجێکراوە. دەشڵێت، تائێستا کەمتر لە 100 هاونیشتمانی داوای رێگەپێدانیان بۆ دروستکردنی خانوو پێشکێشکردووە.
هەوراز عەبدولقادر، بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی مافی کەمئەندامان (نڤیشکانان) لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، بە رادیۆی رووداوی گوت، 15ی ئاب کۆتا وادەبوو بۆ دووبارە چاوپێکەوتن و پشکنین، بەڵام رەنگە چەند رۆژێک درێژ بکرێتەوە بۆ ئەو کەسانەی ماون، مافیان نەفەوتێت.
بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هەموو ئەو بیرانەی کە قوڵییان لە نێوان 200 بۆ 300 مەترە، مەترسی وشکبوونیان لەسەرە و هەر بیرێکی نوێ هەڵبکەنن قوڵییەکەی زیاتر دەکەن بەشێوەیەک قوڵترین بیریان نزیکەی 700 مەترە.
لەبارەی بڕ و پشکی سنووری ئیدارەی سۆران لە کارەبای نیشتمانی، ئەردەوان ئیبراهیم دەڵێت،" نزیکەی 120 مێگاوات کارەبا لە تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان دەدرێتە ئیدارەی سۆران، بەڵام بۆ کارەبای 24 کاژێری پێویستان بە 287 مێگاوات کارەبا هەیە، واتا نزیکەی 60٪ کورتهێنان لە دابینکردنی کارەبای نیشتمان لە سنوورەکەدا هەیە."
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، 100 کارمەندی تەندروستی بەشێوەی گرێبەست بۆ شاری سلێمانی دادەمەزرێندرێن. دەشڵێت، "رێکخراوی منداڵپارێزیی کوردستان و رێکخراوێكی ئیتاڵی نەخۆشخانەیەکی تایبەتیان بە منداڵان کردووەتەوە، بەڵام بەهۆی کەمیی 154 کارمەندەوە، هێشتا نەکراوەتەوە."
ناحیەی خەلیفان دەکەوێتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 63 گوند دەکەوێتە سنووری ناحییەکە و ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە 40 هەزار کەس دەبن کە زیاتر لە 21 هەزاریان لە ناوەندی ناحییەکەدا نیشتەجێن.
بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئیستا 30٪ـی کرێکاران لە کەرتی تایبەتدا دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆکراوە. دەشڵێت، ئەنجوومەنی وەزیران هەموو کۆمپانیا و خاوەن پڕۆژەکانی پابەندکردووە بەوەی نابێت رێژەی کرێکاری بیانی لە 25٪ زیاتربێت.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای گەرمیان رایدەگەینێت، 86٪ـی هاوبەشانی کارەبا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە و زیاتر لە 53 ملیار دینار قەرزیان لای هاوبەشانی کارەبایە. دەشڵێت،" تەنیا 23 گوند لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ماون تۆڕی کارەبای نیشتمانیان بۆ رابکێشرێت و ئەوانیش بڕیاری راکێشانی کارەبایان بۆ دەرچووە."
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری رزگاربووانی دەستی داعش رایدەگەینێت، تائێستا مووچەیان بۆ 887 رزگاربووی دەستی داعش بڕیوەتەوە و لەهەوڵدان بۆ ئەوەی نووسینگەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە دهۆک بکەنەوە تاوەکو کاروباری رزگاربووان راییبکات.
بەگوتەی جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی یەک لە سلێمانی، "ئەو جیاوازییەی لەنێوان هەمان ماوەی ئەمساڵ لەگەڵ ساڵی رابردوو لە كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تۆمارکراوە 25٪."
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران حەوت نەخۆشخانەی گشتی و 100 بنکەی تەندروستی هەن؛ خەرجیی مانگانەیان نزیکەی دوو ملیار دینارە و داهاتیان تەنیا 150 ملیۆن دینارە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەرێگەی جێبەجێکردنی سیستمی پریپەید(پارەدانی پێشوەختە)، گرفتی قەرزی کارەبا لە هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات و هەروەک کاژێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیش بە هاونیشتمانیان زیاتر بکات، بەشێوەیەک لە سیستمی پریپەید کارەبای نیشتمانییان بۆ دەکرێت بە 24 کاژێر.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی سلێمانی رایدەگەیێنێت، 15٪ـی گەڕەکەکانی شارەکە تۆڕی ئاویان نییە و نزیکەی چوار هەزار ماڵ بە تانکەر ئاویان بۆ دابین دەکرێت. دەشڵێت، نزیکەی 85٪ـی هاوبەشانی ئاو پێوەری ئاویان بەستووە و ئەمساڵ کەمترین سەرپێچی و بەفیڕۆدانی ئاو لە سلێمانی هەیە.
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی شاوێس دەڵێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاستی ئاو بەشێوەیەک دابەزیوە لە نێوان 500 بۆ 700 مەتردایە، ئەوەش گرفتی بۆ دروستکردوون بۆ ئەو ئامێرانەی کە بیر هەڵدەکەنن چونکە ئەو ئامێرانەی هەن توانای هەڵکەندنی بیری 300 مەترییان هەیە.
قایمقامی چەمچەماڵ رایدەگەینێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ هێشتا لە قۆناخی دیزایینکردندایە، بەجێبەجێکردنیشی گرفتی ئاوی قەزای چەمچەماڵ و سێ ناحیە چارەسەر دەبێت. دەشڵێت، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی 200 زێدەڕۆیی لەسەر هێڵ و تۆڕەکانی ئاو لابراون و 10 بیری نوێ هەڵکەندراون.
قایمقامی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، 10 ملیۆن دۆلار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی قەزاکە تەرخانکراوە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆمپانیای جێبەجیکاری پڕۆژەکە دەست بە کارکردن بکاتەوە و تاوەکو تەواوکردنی پڕۆژەکە، کارکردن تێیدا نەوەستێت.
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، تەنیا ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 5000 دۆنم دارستان و پاوان سووتاون. دەشڵێت، ئێستا بە هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکەن بۆ بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن و 500 هەزار نەمام
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین، گرفتی کەمئاوی و دابەزینی ئاستی ئاوی ژێرزەوی تەنگی بە سنووری پارێزگای هەولێر هەڵچنیوە و تاوەکو دێت، ئاستی ئاوی ژێرزەوی کەمدەبێتەوە، لە قەزای بنەسڵاوە لە هەولێر زیاتر لە 14 بیر بەتەواوی وشکیان کردووە و ئاستی ئاو تێیاندا گەیشتووەتە سفر، هەروەها لە ناحیەی دارەتوو، هەشت بیری ئاو وشکیان کردووە و مەترسی لەسەر چەند بیرێکی دیکەش هەیە. لە ناحیەی بەحرکەش "کێشەی کەمئاوی گەیشتووەتە ئاستی قەیران".
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرهەمی ئەمساڵی سەوزە و میوەی هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن دەبێت، ئەوەش زیاتر دەبێت لە خواستی نێوخۆیی. دەشڵێت، هەردوو وەزیرانی کشتوکاڵی عێراق و هەرێمی کوردستان رێککەوتوون کە "بازاڕی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ بەرهەمی نێوخۆیی جووتیاران ببێتە بازاڕێکی هاوبەش".
تۆڕی میدیایی رووداو وەشانی رادیۆیی خۆی دەگۆڕێت و لەوەرزێکی نوێدا وەکو یەکەمین میدیای کوردی چەندین پۆدکاستی جۆراوجۆر بڵاودەکاتەوە، پۆدکاستەکانی تۆڕی میدیایی رووداو جیا لەوەی لە رادیۆی رووداو و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاودەبنەوە، رووداو ماڵپەڕێکی تایبەت بە پۆدکاستیشی دەبێت، کە هەموو پۆدکاستەکان لەسەر ئەو ماڵپەڕە بڵاودەکرێنەوە.
هۆکاری تای خوێنبەربوون گەنەیە، کە مێروویەکی مشەخۆرە و دەبێتە هۆی تووشبوونی ئاژەڵ، بەڵام ئاژەڵەکە هیچ نیشانەیەکی تووشبوونی تێدا دەرناکەوێت، مرۆڤ بەهۆی بەرکەوتنی بە خوێنی پیسبووی ئاژەڵەکەوە تووشی تای خوێنبەربوون دەبێت.
قایمقامی قەزای شارباژێڕ دەڵێت، تاوەکو ئێستا ئاگرەکەی سنووری شارباژێڕ کۆنترۆڵ نەکراوە و بوونی مین و سەختیی ناوچەکەش، کاری تیمەکانی بەرگریی شارستانی زەحمەت کردووە.
یاساناسێک دەڵێت، بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق، یەکێک لە سێ پایەکەی قەوارەی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندووەتەوە و ئێستا 60 رۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دوو پایەکەی دیکەی بکات. دەشڵێت، لایەنە سیاسییەکان شکستیان هێناوە لە رێککەوتن لەسەر چارەنووسێکی هاوبەش و کورسیی پێکهاتەکان هۆکاریك بووە بۆ ئەو مەترسییەی کە ئێستا قەوارەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی رایدەگەیێنێت، لە رۆژی 10ـی حوزەیرانەوە گەشتی حاجییان بۆ سعودیە دەستپێدەکات و دەبێت تاوەکو پێش 26ـی حوزەیران هەموو حاجییان بگەنە مەدینە. دەشڵێت، ئەمساڵ هەزار و 808 کەس لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین دەچنە سعودیە.
بەشێک لە دانیشتووانی قەزای بنەسڵاوەی پارێزگای هەولێر گلەیی لەوە دەکەن؛ لەلایەن میراوەکانەوە، پارەیان لێ وەردەگیرێت بەپاساوی ئەوەی ئاوی گەڕەکەکە چاکدەکەن. قایمقامی بنەسڵاوەش دەڵێت "هەر هاوڵاتییەک پارەی لێ وەرگیراوە، سەردانمان بکات".