بوومەلەرزەیەک لە مەرەش روویدا

15-03-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلەی رێختەر روویدا.
 
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد بڵاویکردەوە، کاژێر 08:49 خولەکی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی ئاداری 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان روویداوە.
 
شارۆچكەی نورداغی چەقی بوومەلەرزەکە بووە و لە قووڵایی 7.72 کیلۆمەتر تۆمارکراوە. 
 
هاوکات هەر ئەمڕۆ لە پارێزگای عوسمانییەی تورکیا بوومەلەرزەیەک روویدا. 
 
ئافاد بڵاویکردەوە، کاژێر 06:29 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی ئاداری 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر لە پارێزگای عوسمانییە لە قووڵایی 7 کیلۆمەتر تۆمارکراوە.  
 
ئافاد دەڵێت، لە رۆژی 6ی شوباتەوە زیاتر لە 17 هەزار پاشلەرزە لە باکووری کوردستان و تورکیا تۆمارکراون. 
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە زیانی بوومەلەرزەکەی رۆژی 6ی شوباتەوە هەیە کە 11 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیای گرتەوە 48 هەزار و 448 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 115 هەزار کەسیش بریندار بوون.
 
بوومەلەرزەکە کاریگەری گەورەیشی لەسەر بەشێکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا هەبوو و بەو هۆیەوە نزیکەی 6 هەزار کەس لەوێ گیانیان لەدەستداوە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی چاغلایانی لە ئیستەنبووڵ

14 یاریزان لە تورکیا دەستگیرکران

کێشەی گرەوکردن لەنێو خولی تۆپی پێی تورکیا قووڵتر دەبێتەوە، 29 کەسی دیکە دەستگیرکران، لە نێویاندا سەرۆکی پێشووی یانەیەکی بەنێوبانگ و چەندین یاریزانی خولە جیاوازەکان هەن.