نێچيرڤان بارزانى: هەرێمی کوردستان بە لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایین و پێکهاتەکان دەمێنێتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان ستایشی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستان دەکات لە پاراستنی کریستیانەکان و برەودان بە کولتووری پێكه‌وه‌ژيان. 
 
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 15ـی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق کرد.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە دیدارێکدا، نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتگیریی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات کردەوە.
 
میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی ئەیلوولی پار لەلایەن پاپا لیۆی ڤاتیکانەوە وەکو باڵیۆزی نوێی وڵاتەکە لە عێراق دەستنیشان کرا. 
 
له‌ ديداره‌كه‌دا، "ڤاچۆڤسکی خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق دەربڕی و ستایشی رۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی کریستیانەکان و برەودان بە کولتووری پێكه‌وه‌ژيان و لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن."
 
هه‌روه‌ها دووپاتی کردەوە کە "ڤاتیکان بە بایەخەوە لە سەقامگیری و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت. لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان دەمێنێتەوە."
 
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە بەشێکی دیکەی ديداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڤاتیکان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە