بە سێ درۆن کەمپی جێژنیکان لە سنووری هەولێر بۆردوومان کرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
دیمەنی سووتانی درۆنەکە لە سنووری هەولێر
دیمەنی سووتانی درۆنەکە لە سنووری هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەمپی جێژنیکان لە سنووری پارێزگای هەولێر بە درۆن کرایە ئامانج. بەرپرسێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت، "زیانی گیانی نەبووە".
 
رۆژی هەینی، بەرپرسێکی باڵا لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هێرش دژی کەمپەکە بە سێ درۆن کرا، یەکێکیان لەنێو ماڵەکان کەوتە خوارەوە. زیانی گیانیان نەبووە".
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، دوو لە درۆنەکان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە لە هەرێمی کوردستان، تەقێندراونەتەوە.
 
لەگەڵ بەردەوامیی ئاگربەست و گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، هێرشە درۆن و مووشەکییەکان دژی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیادیان کردووە، هەر لەم مانگەدا چەند هێرشێک دژی سنووری کۆیە و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای هەولێر، هەروەها هێرش کراوەتە سەر کەمپی سوورداش لە پارێزگای سلێمانی.
 
13ـی ئەم مانگە بە دوو درۆن جارێکی دیکە کەمپی جێژنیکان کرابووە ئامانج، بەڵام بەگوێرەی حدکا بۆ رووداو، لەو هێرشەشدا زیانی گیانی نەبووە.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە دوای ئاگربەستەوە، هەرێمی کوردستان بە 68 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە رێوڕەسمەکە

بە چاودێریی نێچیرڤان بارزانی، خولێکی ئەفسەران لە زاخۆ کۆتایی هات

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە، رێوڕەسمی دەرچوونی خولی 30ی پێگەیاندنی ئەفسەران لە ئەکادیمیای سەربازیی دوو لە زاخۆ بەڕێوەچوو.