رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو 'درۆنێک' لە ئاسمانی شاری هەولێر خرایە خوارەوە. گومان دەکرێت لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی کۆنسووڵخانەی ئەمریکاوە خرابێتە خوارەوە.
مستەفا گۆران، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکە راگەیاند، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش پارچەی درۆنەکە هەڵدەگرنەوە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن. درۆنەکە لای مارکێتێک کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی مادی و گیانیی نەبووە.
پەیامنێری رووداو دەشڵێت، دۆخی ناوچەکە ئارامە، ئەو ئاگرەی بەهۆی درۆنەکە کرابوویەوە، کۆنترۆڵ کراوە.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو نێردراون، تەنەکە کە وادەردەکەوێت درۆن بێت، لە شوێنێکی نیشتەجێبوون دەکەوێتەخوارەوە و ئاگرێکی گەورە بەرزدەبێتەوە.
تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکان و لایەنی فەرمی هیچ روونکردنەوەیەکیان لەسەر رووداوەکە نەداوە. کۆنسووڵخانەی ئەمریکاش هیچی نەگوتووە لەسەر ئەوەی کە درۆنەکە ئەوان خستبێتیانە خوارەوە یان نا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ