رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فۆڕمێکی تایبەت بە وەرگرتنی زانیاری بۆ زیاتر کارئاسانی بۆ هاونیشتمانیان کە لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتان گیریان خواردووە رادەگەیێنن.
لە راگەیێندراوێکدا، وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکان دەڵێن، "بەهۆی زۆریی ژمارەی پەیوەندییەکان و لۆدێکی یەکجار زۆر لەسەر هەردوو هێڵی گەرم و پەیوەندی بەردەوامی هاووڵاتیان بە بەرپرسانی حکومەتەوە، تەنها لەدوێنێوە 2,612 پەیوەندی لەو دوو ژمارەیەوە وەرگیراون کە رامانگەیاندبوون و هێڵەکان لە کارکردن بەردەوامن".
دەشڵێت، "تەواوی هاونیشتیمانیانمان دڵنیادەکەینەوە لە هەر شوێنێک بن تەواوی پەیوەندیەکان وەردەگیرێن و بەردەوام دەبین".
دەشڵێت، ئەوانەی پەیوەندییان بە ژمارەکان نەکردووە، ئەم فۆرمە پڕ بکەنەوە.
ژمارە تەلەفۆنەکان:
07508035680
07508035681
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ