ئاگر لە دارستانێکی ئامەد کەوتەوە

15-08-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاگر لە دارستانەکانی دەوروبەری شارۆچکەی لجێ سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان کەوتووەتەوە. تیمەکان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن. 
 
ئاگرەکە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 14ـی ئابی 2025 لە دارستانێکی دار بەڕوو لە گوندی گوڵدیکەن سەر بە شارۆچکەی لجێ، بە هۆکارێکی نادیار کەوتەوە.
 
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان، بەرگری شارستانی و جەندرمە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
 
10 کارمەند و دوو ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دارستانی ئامەد و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی هەندێک لە شارەوانییەکان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.
 
بەهۆی هەوڵی تیمەکانەوە رێگری کرا لە گەیشتنی ئاگرەکە بە ناوچەکانی نیشتەجێبوون.
 
هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بەردەوامن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.