کوردستان
سەندیکای پەلەوەر و گۆشت لە ئێران دەڵێت، بۆ رێکخستنی نرخ لە بازاڕەکانی ناوخۆ و رێگری لە گرانبوونی رایانگرتووە.
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری کارگێڕیی سەندیکای پەلەوەر و گۆشت لە ئێران رایگەیاند، بۆ رێکخستنی نرخ لە بازاڕەکانی ناوخۆ و رێگری لە گرانبوونی، هەناردەکردنی مریشک رادەگرێت.
یەکشەممە 15-9-2024، عەلی ئیبراهیمی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی سەندیکای پەلەوەر و گۆشت لە ئێران گوتی، ئێستا نرخی یەک کیلۆ مریشکی زیندوو لە بازاڕدا بە 63 هەزار بۆ 64 هەزار تمەنە، بۆیە هەناردەکردنی مریشکیان راگرتووە.
بەگوتەی عەلی ئیبراهیمی هەناردەکردنی مریشک کەمە و رۆژانە 120 هەزار تۆنە، کە کاریگەریی زۆری لەسەر بازاڕی ناوخۆ نابێت، بەڵام سەرەڕای ئەمەش رایانگرتووە.
ئەنجوومەنی دیاریکردنی نرخی کاڵا بنەڕەتییەکان لە ئێران، نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندووی بە 58 هەزار تمەن دیاریکردووە، بەڵام لە بازاڕەکان بە 65 هەزار تمەنە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ