نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشی لە بەرپرسانی زاخۆ دەکات؛ 'دەڤەرەکەتان پەرە پێداوە'

15-09-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
له‌ بەردەوامیی سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ زاخۆ، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ بەرپرسانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە و دەستخۆشی لێ کردن.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچيرڤان بارزانى سەردانی ئیدارەی زاخۆی کردووە و لەگەڵ گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و به‌رپرسانی فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکانی ئیدارەکە كۆبووەتەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێزان سه‌رپه‌رشتيار و به‌رپرسانى ئيداره‌ى زاخۆ، پوخته‌يه‌كيان ده‌رباره‌ى كار و پرۆژه‌ و چالاكييه‌كانيان و رەوشی کارگێڕی و خزمەتگوزارییەکان له‌ناو شارى زاخۆ و سنوورى ئيداره‌كه‌ بەگشتی خسته‌ڕوو، هه‌روەها باسيان له‌ پلانى كار و پرۆژه‌كانى داهاتوويان كرد".
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە بەرپرسانی زاخۆ کردووە.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لاى خۆيه‌وه‌، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشيی لە به‌ڕێزان سەرپەرشتیار و بەرپرسانی ئیدارەکە کرد کە سەرباری قەیران و گرفته‌كان، توانیویانە دەڤەرەکەیان لە هەموو روویەکەوە پەرەپێبدەن، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كه‌كانيان دووپات كرده‌وه‌".
 
لەو کۆبوونەوەیەدا، نێچیرڤان بارزانی باسی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیش کردووە، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سەبارەت به‌ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستانيش کە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، بەڕێز سەرۆکی هەرێمى كوردستان، هیوای خواست پرۆسەکە سەرکەوتووانە بەڕێوەبچێت و جەختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هەموو لایەک پابەندی رێنماییيه‌ یاساییيەکان و هێمن راگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن بن".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان