زیاتر لە 8,700 پلەدار و پێشمەرگە پلەیان بەرزکرایەوە

15-10-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بە فەرمانێکی وەزاریی وەزیری پێشمەرگە زیاتر لە 8700 پلەدارو و پێشمەرگە پلەکەیان بەرزکرایەوە و وەزیری پێشمەرگەش پیرۆزبایی لێکردن و رایگەیاند، دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشتکردنی ژیان و گوزەرانیان، ئەولەوییەتی کارەکانیانە.
 
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بە دوو لیست پلەی 8721 پێشمەرگە و پلەدار، کە سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکانن بەرزکراوەتەوە.
 
لیستی یەکەم لە 4270 پێشمەرگە و پلەدار و لیستی دووەمیش لە 4451 پێشمەرگە و پلەدار پێکدێت. 
 
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەم بۆنەیەوە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشتکردنی ژیان و گوزەرانیان، ئەولەوییەتی کاری حکومەت و  وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی چاکسازییە."
 
وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، هەموو هەوڵەکانیان لەم پێناوەدا بەردەوامە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان شایستەبوونی پلەکانیان لە وادەی یاسایی و کارگێڕی خۆیدا بەرزبکرێتەوە.
 
وەزیری پێشمەرگە، داواش دەکات لە بەرامبەر بەرزکردنەوەی شایستەی پلەکانیان، "دەبێت پێشمەرگە وەک هەمیشە لە ئەرکی پاراستنی خاک و سنوور و خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی دیسپلینی سەربازییانەی سەردەم بەردەوامبن."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.