مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق دەکات

15-10-2025
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە حەمید ئەلشەتڕی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق کرد و باسیان لە دۆخی گشتی و ئەمنیی عێراق و پەرەپێدانی هاریکارییە ئەمنییەکان کرد. 
 
حکومەت دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرایەوە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراقدا.
 
هەر لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەسەر دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هیواخوازبوون هەڵبژاردنەکان ببێتە مایەی باشترکردنی دۆخی گوزەرانی هاووڵاتییان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە عێراقدا.
 
خوازیاری ئەوەش بوون هەڵبژاردن هەنگاوێک بێت بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە پشتبەستن بە دەستوور و رێککەوتنەکان.
 
راگەیێندراوی حکومەت لەبارەی کۆبوونەوەکە:
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەمید ئەلشەتڕی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی فیدراڵ کرد.
 
لە دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتی و ئەمنیی عێراق تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا.
 
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی دوایین ئامادەکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و هەردوولا هیواخوازبوون ببێتە هۆی باشکردنی دۆخی گوزەرانی هاووڵاتییان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە عێراق و چارەسەرکردنی بنەڕەتيی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە دەستوور و رێککەوتنەکان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە